سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران تاوتوێی‌ پێشهاته‌كانی‌ سیاسی وئاسایشی عیراق وناوچه‌كه‌ له‌گه‌ڵ باڵیۆزی‌ به‌ریتانیا له‌عیراق ده‌كات

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، له‌نووسینگه‌ی‌ خۆی‌، پێشوازی‌ له‌ باڵیۆزی‌ به‌ریتانیا له‌عیراق به‌ڕێز فرانك بیكه‌ر كرد.

له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ پێشهاته‌كانی‌ سیاسی وئاسایشی عیراق و ناوچه‌كه‌ و هه‌وڵی‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی‌ قه‌یرانه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كان له‌رێگه‌ی‌ گفتوگۆیه‌وه‌ كرا، هه‌روه‌ها تاوتوێی‌ په‌یوه‌ندی دووقۆڵی‌ نێوان هه‌ردوو وڵات وچۆنیه‌تی‌ به‌هێزكردنی‌ كرا.

 

سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان دووپاتیكرده‌وه‌:” عیراق به‌قۆناغێكی‌ ناسك و گرنگدا تێده‌په‌ڕێت وپێویسته‌ وریابین له‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ قه‌یران و ئالنگاریه‌كانی‌ به‌رده‌م پرۆسه‌ی‌ سیاسیدا” و ئاماژه‌یكرد:” هه‌موو هه‌وڵێك ده‌درێت بۆ ره‌خساندنی‌ كه‌شێكی‌ لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌كاندا ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی‌ گفتوگۆیه‌كی‌ راشكاوانه‌و شه‌فافدا، تێیدا كێشه‌و ناكۆكیه‌كان به‌پێی‌ ده‌ستورو دوور له‌ زمانی‌ هه‌ڕه‌شه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كرێن”.

هه‌روه‌ها به‌ڕێزی‌ گووتی‌:” پێویسته‌ هه‌موولایه‌ك بزانن كه‌ یه‌كپارچه‌یی خاكی‌ عیراق وئاسایشه‌كه‌ی‌ دوو شتن موزایه‌ده‌ی‌ له‌سه‌ر ناكرێت، به‌تایبه‌تی‌ دوای‌ قوربانیه‌كانی‌ بێ وێنه‌ی‌ هێزه‌كانمان له‌ جه‌نگی‌ دژی‌ تیرۆردا”، وجه‌ختی‌ له‌سه‌ر چه‌سپاندنی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ فیدرالی‌ له‌سه‌ر هه‌موو خاكی‌ عیراق بۆ به‌هێزكردنی‌ سه‌قامگیری‌ وئارامی‌ كرده‌وه‌.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ باڵیۆزی‌ به‌ریتانیا جه‌ختی‌ له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی عیراق كرده‌وه‌ وداوایكرد كه‌ گفتوگۆ تاكه‌ رێگابێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌و ناكۆكی له‌نێوان هاوبه‌شه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ سیاسی وله‌هه‌مان كاتیشدا رۆڵی‌ سه‌رۆك جبوری‌ له‌چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كان وهه‌وڵه‌كانی‌ بۆ به‌دیهێنانی‌ خواسته‌كانی‌ گه‌لی‌ عیراق به‌رزنرخاند.

 


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com