سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داواده‌كات گفتوگۆیه‌كی نشتیمانی هه‌مه‌لایه‌نه له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور كه هه‌موو پێكهاته‌كان بگرێته‌وه ئه‌نجام بدرێت
له‌میانه‌ی ووته‌یه‌كیدا له یادی دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی‌دا
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری داواده‌كات گفتوگۆیه‌كی نشتیمانی هه‌مه‌لایه‌نه له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور كه هه‌موو پێكهاته‌كان بگرێته‌وه ئه‌نجام بدرێت
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، دووپاتیكرده‌وه كه عیراق به قۆناغێكی مێژوویی ناسكدا تێده‌په‌ڕێت وپێویسته له‌سه‌ر نوخبه‌ی سیاسی وڵات كاری زیاتر بكه‌ن بۆ لێكتێگه‌یشتن و تێپه‌ڕاندنی ئه‌و هێلانه‌ی كه له‌لایه‌ن هه‌ندێك كه‌سه‌وه سورن.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی له‌میانه‌ی ووته‌یه‌كیدا له یادی دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی‌دا گووتی ” ئه‌مڕۆ له‌ڕێگه‌ی بوێریمان وده‌ستپێشخه‌ریمان بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی دۆسیه ئاڵۆزه‌كان توانیمان رۆشنبیری یه‌كگرتوویی دابمه‌زرێنین”.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه عیراق به‌سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر تیرۆردا پاڵپشتیه‌كی گوره‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ستهێنا به‌جۆرێك كه توانیمان روبه‌ڕوی هه‌موو كێشه‌كان ببینه‌وه ودوایینیان ئه‌و كێشه‌ی كه مه‌ترسی خسته سه‌ر یه‌كگرتوویی عیراق.
له‌كۆتاییدا جبوری داوای له‌هه‌موولایه‌نه‌كان كرد، رێگه بۆ گفتوگۆیه‌كی نشتیمانی هه‌مه‌لایه‌نه له‌سه‌ر بنه‌ما ده‌ستوریه‌كان خۆش بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و دووپاتكردنه‌وه‌ی یه‌كگرتوویی عیراق.