سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌میانه‌ی دیداریدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك هۆزه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا جه‌خت له‌سه‌ر چه‌سپاندنی فاكته‌ره‌كانی سه‌قامگیری وئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری ودابینكردنی خزمه‌تگوزاری له ناوچه‌كانی پارێزگاكه‌دا ده‌كات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، به‌ئاماده‌بوونی په‌رله‌مانتار ئینتیسار جبوری، پێشوازی له شاندێكی سه‌رۆك هۆزه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی بارودۆخی ئاسایش و سیاسی پارێزگاكه وچۆنیه‌تی چه‌سپاندنی فاكته‌ره‌كانی سه‌قامگیری وئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری ودابینكردنی خزمه‌تگوزاری له پارێزگاكه‌دا كرا.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دووپاتیكرده‌وه كه دانیشتووانی پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌ماوه‌ی رابردوودا مه‌ینه‌تی زۆریان له‌ده‌ستی تیرۆریستانی داعش و وێرانكارییه‌كانی جه‌نگدا بینیووه وئه‌وان له‌ڕێگه‌ی هاوكاریكردنی هێزه‌كانی ئاسایش و وڕه‌تكردنه‌وه‌ی بیری سه‌قه‌تی داعش نموونه‌یه‌كی زیندوویان له خۆڕاگری پێشاندا، هه‌ربۆیه پێویسته قه‌ره‌بوویان بكرێته‌وه وسه‌قامگیری بگه‌ڕێندرێته‌وه شاره‌كانیان وباری ژیانیان باشتر بكرێت.
هه‌روه‌ها تاوتوێی رێوشوێنه‌كانی سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت به‌سه‌ر ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان و ده‌رهاوێژته باشه‌كانی ئه‌و هه‌نگاوه كرا، كه دیارترینیان گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان و گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌نێوان ئه‌و ناوچانه‌و شاری موسڵ و باشبوونی بارودۆخی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی وگه‌ڕانه‌وه‌ی ژیانی ئاسایی ناوچه‌كه بوو.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه سه‌رۆك هۆزه‌كان سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن كرد بۆ به‌دواداچوونی كاروباریان و پاڵپشتیكردنی رۆڵی هۆزه‌كان له‌پاراستنی یه‌كپارچه‌یی وڵات و پاراستنی پێكهاته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌ی.