ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌ندامانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن وچوار بڕیاری په‌رله‌مانی ده‌دات
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 23/10/2017 له بیست و هه‌شته‌مین دانیشتنی ئاسایی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بوونی 176 په‌رله‌مانتار، ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌ندامانی نوێی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و چوار بڕیاری په‌رله‌مانی ده‌دات.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر بڕیارێكی په‌رله‌مانی تایبه‌ت به ته‌رقین قه‌یدی قوتابیانی ده‌ركراو له خوێندنی سه‌ره‌تایی كۆلیژو په‌یمانگاكان جگه له حاڵه‌تی قۆپیكردن وئه‌و ساڵه به كه‌وتوو هه‌ژمار ده‌كرێت ورێگه‌یان پێده‌درێت تاقیكردنه‌وه‌كانی ته‌كمیلی ئه‌م ساڵه ئه‌نجام بده‌ن وبڕیاره‌كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی خوێندنی باڵای په‌رله‌مانه‌وه پێشكه‌شكرابوو.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر بڕیارێكی په‌رله‌مانی كه له‌لایه‌ن 84 په‌رله‌مانتاره‌وه پێشكه‌شكرابوو سه‌باره‌ت به‌رێگه‌دان به خوێندكارانی قۆناغی ئاماده‌یی بۆ دووباره‌كردنه‌وه‌ی ساڵی خوێندنی ئێستا به‌مه‌به‌ستی باشتركردنی نمره‌كانیان.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر بڕیارێكی په‌رله‌مانی كه له‌لایه‌ن 85 په‌رله‌مانتاره‌وه پێشكه‌شكرابوو بۆ هه‌ژماركردنی ناحیه‌ی جه‌له‌ولا وه‌كو شوێنێكی وێرانكراو.
دواتر ئه‌نجومه‌ن بڕیارێكی په‌رله‌مانی تایبه‌ت به فراوانكردنی پلانی وه‌رگرتن ودواخستنی خوێندنی باڵا بۆ ساڵی داهاتوو له‌كاتی نه‌بوونی پێداویستی ماددی و مرۆڤی و گرتنه‌وه‌ی بریاره‌كه بۆ خانه‌ی شه‌هیدان په‌سه‌ندكرد.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن له‌ڕێگه‌ی ده‌نگدانی نهێنیه‌وه ده‌نگیدا له‌سه‌ر ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
دواتر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن خانه‌نشینكردنی ئه‌ندامانی ئێستای كۆمسیۆن به‌پێی یاسا كارپێكراوه‌كان راگه‌یاند.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر زیادكردنی دوو ئه‌ندام (مه‌سیحی و توركمانی) كه یه‌كێكیان ئافره‌ته بۆ ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران به‌مه‌رجێك مافی ده‌نگدانیان نه‌بێت.
دواتر لیژنه‌ی یاسایی راپۆرتێكی سه‌باره‌ت به په‌رله‌مانتارانی به‌شداربوو له راپرسی هه‌رێمی كوردستان خوێنده‌وه.
له‌كۆتاییدا دانیشتنه‌كه بۆ رۆژی دووشه‌ممه 30/10/2017 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
23/10/2017