سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران: پاڵپشتیكردنی‌ وه‌رزش و وه‌رزشوانان به‌رپسیارێتیه‌كی‌ نشتیمانیه‌ وپێویسته‌ ئاوڕی‌ لێبدرێته‌وه‌

له‌میانه‌ی‌ دیداریدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ ئۆڵۆمپی‌ وسه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ زه‌ورای‌ وه‌رزشی‌
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دووپاتیده‌كاته‌وه‌ كه‌ پاڵپشتیكردنی‌ وه‌رزش و وه‌رزشوانان به‌رپسیارێتیه‌كی‌ نشتیمانیه‌ وپێویسته‌ ئاوڕی‌ لێبدرێته‌وه‌.
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، پێشوازی‌ له‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ ئۆڵۆمپی‌ نشتیمانی‌ عیراقی به‌ڕێز ره‌عه‌د حه‌مودی‌ وسه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ زه‌ورای‌ وه‌رزشی‌ به‌ڕێز فه‌لاح حه‌سه‌ن كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ بارودۆخی‌ وه‌رزشی‌ وئالنگارییه‌كانی‌ به‌رده‌م كاری‌ یانه‌و ده‌زگا وه‌رزشیه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی‌ چاره‌سه‌ری‌ گونجاو بۆیان كرا.
هه‌روه‌ها جبوری‌ ده‌ستكه‌وته‌كانی‌ وه‌رزشوانانی‌ وڵات له‌ پاڵه‌وانیه‌ته‌كانی‌ ئۆڵۆمپی‌ ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی‌ به‌رزنرخاند و دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ گرنگی ده‌دات به‌دابینكردنی‌ هه‌موو پێداویستی‌ و داواكارییه‌كانیان ونه‌هێشتنی‌ به‌ربه‌سته‌كانی‌ به‌رده‌م كاره‌كانیان.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك جبوری‌ دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ پاڵپشتیكردنی‌ وه‌رزش و وه‌رزشوانان به‌رپسیارێتیه‌كی‌ نشتیمانیه‌ وپێویسته‌ ئاوڕی‌ لێبدرێته‌وه‌ و خواستی‌ په‌رله‌مانی‌ پێشاندا له‌ نه‌هێشتنی‌ هه‌موو به‌ربه‌سته‌كانی‌ به‌رده‌م كاری‌ لیژنه‌ی‌ ئۆڵۆمپی‌ نشتیمانی‌ عیراقی ویانه‌ وه‌رزشیه‌كان له‌بواری‌ یاسادانان وئاماده‌كارییه‌كانی‌ تیپه‌كان له‌ پاڵه‌وانیه‌تیه‌كانی‌ داهاتوودا.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com