سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له ژماره‌یه‌ك سه‌رۆك هۆز وناودارانی هۆزه‌كانی كه‌ناری تاجی باكوری به‌غدا ده‌كات
له‌میانه‌ی پێشوازیكردنیدا له‌ژماره‌یه‌ك سه‌رۆك هۆز وناودارانی هۆزه‌كانی كه‌ناری تاجی باكوری به‌غدا
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دووپاتیده‌كاته‌وه كه ئالنگارییه گه‌وره‌كانی به‌رده‌م وڵات پێویستی به یه‌كڕیزی هه‌موولایه‌ك هه‌یه به‌تایبه‌تی هۆزه‌كان كه ده‌بێت رۆڵێكی كاریگه‌ر له پاڵپشتیكردنی په‌رله‌مان و حكومه‌تدا بگێڕن.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، پێشوازی له‌ژماره‌یه‌ك سه‌رۆك هۆز وناودارانی هۆزه‌كانی كه‌ناری تاجی باكوری به‌غدا كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی چه‌ند دۆسیه‌كی گرنگی ناوخۆ تاوتوێكران به‌تایبه‌تی دۆسیه‌ی ئاسایش و خزمه‌تگوزاری وچۆنیه‌تی به‌هێزكردنیان.
جبوری دووپاتیده‌كاته‌وه كه ئالنگارییه گه‌وره‌كانی به‌رده‌م وڵات پێویستی به یه‌كڕیزی هه‌موولایه‌ك هه‌یه به‌تایبه‌تی هۆزه‌كان كه ده‌بێت رۆڵێكی كاریگه‌ر له پاڵپشتیكردنی په‌رله‌مان و حكومه‌تدا بگێڕن و داوایكرد كه:” به‌ربه‌سته‌كان لاببرێن و كرانه‌وه به‌سه‌ر هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا بكرێت له‌ڕێگه‌ی كاراكردنی دیداره‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و ناكۆكیه‌كان وده‌ستكردن به گفتوگۆیه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته‌كان”.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران گووتی كه سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌كانی هێزه‌كانمان پێویستی به‌كاركردنێكی هاوشێوه هه‌یه له‌لایه‌ن رۆڵه‌كانی گه‌له‌وه بۆ له‌ناوبردنی بیری توندڕه‌وی وخولقاندنی ژینگه‌یه‌كی ئارام بۆ هه‌موویان به‌بێ جیاوازی.
له‌لایه‌ن خۆیه شاندی سه‌رۆك هۆزه‌كان رۆڵی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن له‌پاڵپشتیكردنی هۆزه‌كان و ده‌ركردنی یاساكانی پێویست بۆ چه‌سپاندنی چه‌مكی ئاشتبوونه‌وه‌و یه‌كگرتوویی نشتیمانیدا به‌رزنرخاند.