سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران پیرۆزبایی ده‌ستپێكردنی‌ پرۆسه‌ی‌ رزگاركردنی‌ ناوچه‌كانی‌ رۆژئاوای‌ ئه‌نبار ده‌كات

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا، هه‌وڵ وماندووبوونی‌ هێزه‌كانی‌ ئاسایشی‌ عیراق بۆ رزگاركردنی‌ خاكی‌ وڵات له‌ تیرۆریستانی‌ داعش به‌رزنرخاند.
سه‌رۆك جبوری‌ له‌به‌یاننامه‌كه‌یدا گووتی‌:” ده‌ستپێكردنی‌ پرۆسه‌ی‌ رزگاركردنی‌ ناوچه‌كانی‌ رۆژئاوای‌ ئه‌نبار له‌ (راوه‌ و قائیم) موژده‌یه‌كی‌ دڵخۆشكه‌ره‌ له‌لایه‌ن پاڵه‌وانانمان بۆ میلله‌ت به‌وه‌ی‌ كه‌ سه‌ركه‌وتن وپاككردنه‌وه‌ی‌ هه‌موو خاكی‌ عیراق له‌ تیرۆریستان زۆر نزیكه‌ وئه‌و ده‌ستكه‌وته‌ گه‌وره‌یه‌ له‌لیستی‌ ده‌ستكه‌وته‌كانی‌ پاڵه‌وانانی‌ عیراقدا به‌درێژایی مێژوودا تۆمار ده‌كرێت”.
هه‌روه‌ها جبوری‌ گووتی‌:” پیرۆزبایی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ له‌ هێزه‌كانی‌ ئاسایشی‌ وڵات به‌هه‌موو پێكهاته‌كانی وسه‌ركرده‌و ئه‌فسه‌ران وپله‌كانی‌ ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها پیرۆزبایی له‌هه‌موو گه‌لی‌ عیراق ودانیشتووانی‌ رۆژئاوای‌ ئه‌نبار ده‌كه‌ین به‌بۆنه‌ی‌ كۆتایهاتنی‌ ئه‌و قه‌یرانه‌ ونزیكبوونه‌وه‌ی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ كۆتایی به‌سه‌ر داعشداو سه‌پاندنی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ده‌وڵه‌ت به‌سه‌ر سنور و ده‌روازه‌كانیدا، كه‌ ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری‌ ده‌بێت له‌سه‌ر باشتركردنی‌ بارودۆخی‌ ئاسایش و سیاسی وئابوری‌ وبه‌هێزكردنی‌ سه‌قامگیری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌هه‌موو ناوچه‌كانی‌ وڵاتدا”.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com