جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران داوای له‌ سه‌رۆكی‌ نێرده‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عیراق كرد فشار بخه‌نه‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌ولێر بۆكۆنترۆڵی دۆخه‌كه‌و وپاراستنی‌ گیانی‌ په‌رله‌مانتارو رۆژنامه‌نووسه‌كان

سەبارەت بەو دۆخەی لە هەولێر دروستکراوە لە پەلاماردانی‌ پەرلەمانتاران و لێدانی میدیاکاران لەناو پەرلەمان،  ئارام شێخ محەمەد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، پەیوەندیکرد به‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ دۆگڵاس سلێمان، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق و یان كۆبیچ، سه‌رۆكی نێرده‌ی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌ عێراق و كونسوڵی‌ گشتی‌ به‌ریتانیا له‌ هه‌ولێر.

له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فونیانه‌دا جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داوای کرد لە زوترین کاتدا هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ بۆ فشارخستنە سەر دەسەڵاتداران لەو شارە و ناچاریان بکەن بە پاراستنی گیانی پەرلەمانتاران و رۆژنامەنوسان و رێگرتن له‌ هه‌ر ده‌ستدرێژیه‌ك بۆ سه‌ر حه‌ره‌می په‌رله‌مانی كوردستان ورێزگرتن له‌ئازادی‌ راده‌ربڕین.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com