هومام حه‌مودی داوا له عه‌بادی ده‌كات كێشه‌ی ئاو له سه‌ماوه وپارێزگاكانی تر به‌یاسا چاره‌سه‌ر بكات
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران شێخ د. هومام حه‌مودی، داوای له سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق دكتۆر حه‌یده‌ر عه‌بادی كرد به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ كاربكات بۆ ده‌ركردنی چه‌ند بڕیارێكی ئه‌منی یه‌كلاكه‌ره‌وه سه‌باره‌ت بهسهرپێچیكهرانی سه‌ر ئاوی ده‌ریاچه‌ی رمێسهو پارێزگاكانی تر و داوایكرد كه ئه‌و ئاوه به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی هونه‌ری به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان به‌سه‌ر پارێزگاكاندا دابه‌ش بكرێت وده‌زگاكانی ئاسایش چاودێری جێبه‌جێكردنی ئه‌و پلانه بكه‌ن.
شایه‌نی باسه ئه‌و كێشه‌یه له‌دوای په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ وه‌زیری سامانه ئاوییه‌كان دكتۆر حسێن جه‌نابی تاوتوێكرا به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ كێشه‌كه وگووتی كه جه‌نابی رونیكرده‌وه كه پارێزگاكان پابه‌ندنین به به‌شه‌كانی خۆیان له‌ئاوه‌كه و وه‌زاره‌تیش ناتوانێت كۆنتڕۆڵی دۆخه‌كه بكات.