جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رۆڵی‌ ئیتاڵیای‌ له‌ پاڵپشتیكردنی‌ عێراق به‌رزده‌نرخێنێت

به‌بۆنه‌ی‌ كۆتاییهاتنی كاره‌كانی له‌ عێراق، دوانیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ ماركۆ كارنیلۆس، باڵیۆزی ئیتاڵیا له‌ عێراق سه‌ردانی ئارام شێخ محه‌مه‌د جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی له‌ شاری‌ به‌غدا كرد.
له‌ دیداره‌كه‌دا جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رۆڵی ئیتاڵیای له‌ كۆمه‌كیكردنی مرۆیی و پاڵپشتیكردنی‌ سه‌ربازی بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعش و ئه‌و دۆخه‌ سه‌خته‌ی‌ كه‌ وڵات پێیدا تێده‌په‌ڕی به‌رزنرخاند.
هاوكات جێگری سه‌رۆك رۆڵی ئیتاڵیای له‌ دۆزینه‌وه‌ی‌ چاره‌سه‌ر بۆ ناكۆكیه‌كانی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان به‌ گرنگ وه‌سفكردو جه‌ختی‌ له‌ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردولا له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ردو وڵات كرده‌وه‌.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ باڵیۆزی ئیتاڵیا جه‌ختی‌ له‌ به‌رده‌وامی وڵاته‌كه‌ی‌ كرده‌وه‌ له‌ پێشكه‌شكردنی كۆمه‌كی مرۆیی و ئابوری بۆ سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی عێراق و هێنانه‌ ئارای سه‌قامگیری وئاسایش و سیاسی و رۆڵی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی_شی له‌ ناو ده‌زگای یاسادانی‌ په‌رله‌ماندا به‌رز نرخاند.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com