جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشهاته‌كانی بواری سیاسی وئاسایش له‌گه‌ڵ باڵیۆزی نیوزله‌ندا له عیراق تاوتوێده‌كات
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئارام شێخ محه‌مه‌د، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، پێشوازی له باڵیۆزی نیوزله‌ندا له عیراق به‌ڕێز برادلی ساودن كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی دواپێشهاته‌كانی سیاسی و بواری ئاسایشی سه‌ر گۆڕه‌پانی عێراق كرا.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاماژه‌ی به پێویستی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق له رێگه‌ی گفتوگۆ و دانوستان له‌ژێر رۆشنایی ماده ده‌ستورییه‌كان كرد وگووتیشی:” هێشتا هیوا ماوه له‌م قۆناغه نوێیه‌دا كه قۆناغی دوای كۆتاییهاتنی داعشه، هه‌مولایه‌ك هاوكاربن بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و هێنانه ئارای سه‌قامگیری”.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ساودن پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ عیراق و هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا دوپاتكرده‌وه‌و رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی به په‌رۆشه‌وه چاودێری ره‌وشه‌كه ده‌كات.