سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پیرۆزبایی رزگاركردنی شاری قائیم له گه‌لی عیراق ده‌كات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له‌به‌یاننامه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌كانی هێزه‌كانی عیراق و رزگاركردنی قه‌زای قائیم له پارێزگای ئه‌نبار له تیرۆریستانی داعش به‌رزنرخاند.
جبوری له‌به‌یاننامه‌كه‌یدا گووتی:” پیرۆزبایی له‌گه‌لی عیراق وهێزه‌كانی ئاسایش به‌هه‌موو پێكهاته‌كانی و سه‌ركرده‌و سه‌ربازه‌كانمان ده‌كه‌ین به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌كه‌یان له پارێزگای ئه‌نبار ورزگاركردنی قه‌زای قائیم وده‌ركردنی تیرۆریستانی داعش له‌م ناوچه‌یه‌دا”.
هه‌روه‌ها جبوری گووتی:” رزگاركردنی قائیم هه‌نگاوێكی گرنگه به‌هۆی گرنگی شوێنی جوگرافی قه‌زاكه‌و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه نیشانه‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی له‌ناوچوونی ئه‌و تاقمه‌یه له‌سه‌ر زه‌وی پاكی عیراق و لهدوارۆژێكی نزیكدا ژیانی ئاسایی ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌و شوێنانه‌و دانیشتووان به‌سه‌ربه‌رزییه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه شوێنی خۆیان”.