ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وه‌رزی یاسادانانی خۆی درێژده‌كاته‌وه و ده‌نگ له‌سه‌ر دوو بڕیار ده‌دات وكۆتایی به‌خوێندنه‌وه‌ی سێ بڕیار دێنێت
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 31/10/2017 له بیست و نۆیه‌مین دانیشتنی ئاسایی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن وئاماده‌بوونی 170 په‌رله‌مانتار وه‌رزی یاسادانانی خۆی بۆ 30 رۆژ درێژده‌كاته‌وه و ده‌نگ له‌سه‌ر دوو بڕیاری په‌رله‌مانی ده‌دات وكۆتایی به‌خوێندنه‌وه‌ی سێ بڕیار دێنێت.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه ئه‌نجومه‌ن وبه‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی به ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی دراوه، ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی وه‌رزی یاسادانانی ئێستا بۆ ماوه‌ی 30 رۆژ به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوونی كاره‌كانی خۆی به‌پێی خشته‌ی كاره‌كان و په‌سه‌ندكردنی یاسا گرنگه‌كان وله‌وانه یاسای بودجه‌ی گشتی فیدرالی.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر بڕیارێكی په‌رله‌مانی سه‌باره‌ت به قه‌ده‌غه‌كردنی كردنه‌وه‌ی باره‌گاكانی ئه‌منی یان بوونی هێزی چه‌كداری له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی فیدرالی له پارێزگای كه‌ركوك و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان وسنورداركردنی پاراستنی ئاسایش به ده‌سه‌ڵاتی فیدرالیه‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر بڕیارێكی تایبه‌ت به پابه‌ندكردنی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به كاراكردنی ده‌قه یاساییه‌كانی تایبه‌ت به به‌تاوانناساندنی بڵاوكردنه‌وه‌ی بنه‌ماكانی زایۆنی له كۆمه‌ڵگه‌ی عیراقدا وله‌وانه به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای ئیسرائیل له كۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كاندا.
دواتر سه‌رۆك جبوری به‌ناوی ئه‌نجومه‌نه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له جێگری پێشووی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ڕێز حسێن شه‌هرستانی كرد به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی خێزانی خوا لێیخۆشبێت.
هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له لیژنه‌كانی ته‌ندروستی و ژینگه‌و وخوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی سه‌ره‌خۆشی خۆیان بۆ كۆچی دوایی مامۆستای ناسراوی پزیشكی مامۆستا فه‌رحان باقر كه له رۆژی 18/10 كۆچی دوایی كرد ده‌ربڕی.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ده‌ستیكرد به ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه یاسای هه‌مواركردنی سێیه‌م بۆ یاسای ئه‌و پارێزگانه‌ی هه‌رێمێك پێكناهێنن ژماره (21)ی ساڵی 2008 كه‌له‌لایه‌ن هه‌ردوو لیژنه‌ی یاسایی و هه‌رێم و ئه‌و پارێزگانه‌ی هه‌رێمێك پێكناهێنن.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن له ته‌واوكردنی پێشنیاری یاسای هه‌مواركردنی یاسای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ژماره (21)ی ساڵی 2013، كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتار عه‌دنان جه‌نابی وچه‌ند په‌رله‌مانتارێكی تر پێشكه‌شكرابوو ره‌تكرده‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی رازیبوو له‌به‌رده‌وامبوون له هه‌مواركردنی یاسای كارپێكراوی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ژماره 45 ی ساڵی 2013، ئه‌ویش به‌ئه‌نجامدانی خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پرۆژه یاساكانی پێشكه‌شكراو له‌مباره‌یه‌وه.
دواتر ئه‌نجومه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی ده‌نگیدا له‌سه‌ر پێشنیاری یاسای هه‌مواركردنی یاسای باری تاكه‌كه‌سی ژماره (188)ی ساڵی 1959 كه له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی یاسایی و ئه‌وقاف وكاروباری ئاینی وئافره‌ت و خێزان و منداڵه‌وه پێشكه‌شكرابوو.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پێشنیاری یاسای سامه‌ڕا پایته‌ختی رۆوشنبیری ئیسلامی ته‌واوكرد.
دواتر لیژنه‌ی كۆچ و كۆچبه‌ران راپۆرتێكی سه‌باره‌ت به گێڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان خوێنده‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتایهێنا به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه یاسای ره‌سمكردنی گابعی هه‌ڵمه‌تی نشتیمانی بۆ بنیاتنانی قۆتابخانه‌و باخچه‌ی منداڵان كه‌له‌لایه‌ن لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌وه پێشكه‌شكرابوو.
دواتر په‌رله‌مانتار عه‌دنان ئه‌سه‌دی به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به قه‌یرانی ئاو له پارێزگای موسه‌ننا خوێنده‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران شێخ دكتۆر هومام حه‌مودی دووپاتیكرده‌وه كه په‌یوه‌ندی به وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌كانه‌وه كردووه بۆ تاوتوێكردنی كێشه‌كه و رونیكرده‌وه كه كێشه‌كه به‌هۆی سه‌رپێچیكردنی هه‌ندێك كه‌س و سه‌پاندنی ئه‌مری واقیع و به‌كارهێنانی ماتۆڕی گه‌وره‌ی ئاو له ئاودێریدا سه‌ری هه‌ڵداوه و جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌ركردنی بڕیارێكی ئه‌منی سه‌ربازی كرده‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی یاسا له‌و پارێزگانه‌ی كه سه‌رپێچی له‌سه‌ر به‌شه‌كانی ئاو ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاو به‌یه‌كسانی بگاته هه‌مووان.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتایهێنا به‌خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتێك و تاوتوێی پێشنیاری یاسای هه‌مواركردنی چواره‌م بۆ یاسای سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان ژماره 129 ی ساڵی 1969 هه‌مواركراو كرد، كه له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی داموده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و رۆشنبیری وراگه‌یاندن و یاساییه‌وه پێشكه‌شكرابوو.
له‌كۆتاییدا دانیشتنه‌كه بۆ رۆژی چوارشه‌ممه 1/11/2017 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
31/10/2017