سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌هێزكردنی ره‌وشی ئاسایش وسه‌قامگیری له گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیراندا تاوتوێده‌كات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، چاوی به‌سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دكتۆر حه‌یده‌ر عه‌بادی كه‌وت.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی دوایین پێشهاته‌كانی بواری سیاسی و ئاسایش ودهرهاوێژتهكانی دوای قۆناغی داعش وسه‌ركه‌وتنی هێزه‌كانی عیراق له ناوچه‌كانی رۆژئاوای ئه‌نبار ورزگاركردنی قه‌زای قائیم كرا.
هه‌ردوولا كۆكبوون له‌سه‌ر سوودوه‌رگرتن له‌هه‌موو ده‌رفه‌ته‌كان بۆ به‌هێزكردنی ئاسایش و سه‌قامگیری وڵات و دانانی خشته‌یه‌كی كاتی دیاریكراو بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان و كاراكردنی فاكته‌ره‌كانی گه‌شه‌پێدانی ئابوری و گرنگیدان به بژێوی ژیانی هاوڵاتیان و دابینكردنی خزمه‌تگوزاری بۆیان.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی چۆنیه‌تی كۆتایهێنان به قه‌یرانه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌تایبه‌تی قه‌یرانی نێوان به‌غدا و هه‌رێم كرا وجه‌خت له‌سه‌ر به‌هێزكردنی گفتوگۆ و رێزگرتن له بنه‌ماكانی نشتیمانی و ده‌ستور كرایه‌وه.
له‌كۆتاییدا هه‌ردوولا ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر پێویستی كردنه‌وه‌ی ئاسۆی نوێ له هاریكاری له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و هه‌رێمیدا كرده‌وه به‌جۆرێك كه باری ئابوری عیراق و په‌یوه‌ندی دراسێتی به‌هێزبكات.