نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پیرۆزبایی به‌ده‌ستهێنانی نازناوی پاڵه‌وانێتی یه‌كێتی ئاسیا له یانه‌ی وه‌رزشی قوه‌ی جه‌وییه ده‌كات
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پیرۆزبایی گه‌رمی خۆی ئاراسته‌ی جه‌ماوه‌ری وه‌رزشی عیراقی و هه‌موو وه‌رزشوانان و یاریزان و ئیداره‌ی یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه ده‌كات به‌بۆنه‌ی به‌ده‌ستهێنانی نازناوی پاڵه‌وانێتی یه‌كێتی ئاسیا بۆ جاری دووه‌م له‌سه‌ریه‌ك.
به‌ڕاستی یاریزانانی ئێمه به‌م سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه وسه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئالنگاری و زه‌حمه‌تیه‌كاندا، دڵی ملیۆنه‌ها هاوڵاتی ئه‌و وڵاته‌یان خۆشكرد.
ئه‌وه‌ش دووپاتده‌كه‌ینه‌وه كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، له‌ڕێگای ده‌ركردنی یاسای تایبه‌ت به به‌رزكردنی ئاستی وه‌رزش و ه‌رزشوانان وپاراستنی مافه‌كانیان، به‌رده‌وام ده‌بێت له‌پاڵپشتیكردنی تیپ ویانه‌كانی عیراق.