هومام حه‌مودی‌ داوا له‌حكومه‌ت ده‌كات پاره‌ی‌ ڤیزای‌ هاتنه‌نانه‌وه‌ی‌ وڵات به‌مه‌به‌ستی‌ زیاره‌ی‌ چله‌ی‌ ماته‌مینی‌ بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ قوتابخانه‌كانی‌ پارێزگاكانی‌ باشور ته‌رخان بكات

 

ئه‌ندامی‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران، سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ ئیسلامی شێخ د. هومام حه‌مودی‌، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، له‌به‌یاننامه‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا، داوای‌ له‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران كرد پاره‌ی‌ ڤیزای‌ هاتنه‌نانه‌وه‌ی‌ وڵات به‌مه‌به‌ستی‌ زیاره‌ی‌ چله‌ی‌ ماته‌مینی‌ له‌ شاری‌ كه‌ربه‌لا، بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ قوتابخانه‌كانی‌ پارێزگاكانی‌ باشور وبنیاتنانی‌ قوتابخانه‌ی‌ نوێ ته‌رخان بكات.

شێخ حه‌مودی‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ پاره‌ی‌ ڤیزای‌ هاتنه‌ناوه‌وه‌ی‌ وڵات بۆ ئه‌م ساڵ گه‌یشته‌ بڕی‌ (100) ملیۆن دۆلار و زۆربه‌ی‌ له‌ هاوڵاتیانی‌ ئێرانی‌ وه‌رگیراوه‌ كه‌ ژماره‌یان ده‌گاته‌ نزیكه‌ی‌ دوو ملیۆن ونیو میوان وهیوای‌ خواست كه‌ حكومه‌ت ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌و بنیاتنانی‌ قوتابخانه‌ی‌ نوێ له‌ پارێزگاكانی‌ باشوری‌ وڵات كه‌ به‌درێژایی ماوه‌ی‌ چله‌ی‌ ماته‌مینیدا ئه‌و میوانانه‌ ده‌حه‌وێنێت ته‌رخان بكرێت.

هه‌روه‌ها د. حه‌مودی‌ ئاماژه‌یكرد:” پرۆسه‌ی‌ خوێندن له‌ عیراق دووچاری‌ قه‌یرانێكی‌ گه‌وره‌ له‌ ڕووی‌ كه‌می‌ باڵه‌خانه‌كان بووه‌ته‌وه‌ وپێویسته‌ سوود له‌م جۆره‌ داهاته‌ وه‌ربگیرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ ئه‌و قه‌یرانه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ رۆژ له‌دوای‌ رۆژ قه‌یرانه‌كه‌ قوڵتر وئاڵۆزتر ده‌بێت”.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com