سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران: عیراق خوازیاره له‌قۆناغی داهاتوودا ئاوه‌دانكردنه‌وه ببێته ئه‌و لاپه‌ڕه‌یه كه پێگه‌ی دیاری خۆی له‌ناوچه‌كه‌و جیهاندا بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه
له‌میانه‌ی پێشوازیكردنیدا بۆ باڵیۆزی ژاپۆن…
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری: عیراق خوازیاره له‌قۆناغی داهاتوودا ئاوه‌دانكردنه‌وه ببێته ئه‌و لاپه‌ڕه‌یه كه پێگه‌ی دیاری خۆی له‌ناوچه‌كه‌و جیهاندا بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، پێشوازی له باڵیۆزی ژاپۆن له عیراق به‌ڕێز فۆمیۆ ئایوای كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان به‌غداو تۆكیۆ وپێشهاته‌كانی بارودۆخی سیاسی و ئاسایشی عیراق و ناوچه‌كه كرا، هه‌روه‌ها تاوتوێی دۆسیه‌ی وه‌به‌رهێنانی نێوان هه‌ردوو وڵات له‌هه‌موو بوار‌و ئاسته‌كاندا كرا.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان دووپاتیكرده‌وه كه عیراق له‌دوای سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆریستانی داعشدا خوازیاره له قۆناغی داهاتوودا ئاوه‌دانكردنه‌وه ببێته ئه‌و لاپه‌ڕه‌یه كه پێگه‌ی دیاری خۆی له‌ناوچه‌كه‌و جیهاندا بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه.
هه‌روه‌ها جبوری رۆڵی حكومه‌ت و گه‌لی ژاپۆن له پاڵپشتیكردنی عیراق به‌تایبه‌تی له دۆسیه‌ی هاوكارییه‌كان و یارمه‌تیدانی ئاواره‌كاندا به‌رزنرخاند و دووپاتیكرده‌وه كه عیراق خوازیاره په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتاندا و له‌سه‌رووی هه‌موویاندا ژاپۆن پته‌و به‌هێز بكات، ئه‌ویش له‌رێگه‌ی هاندان بۆ وه‌به‌رهێنان له عیراقدا و له‌هه‌موو بواره‌كاندا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز ئایوای رۆڵی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان و پاڵپشتیكردنی بۆ هه‌وڵه‌كانی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆ به‌رزنرخاند.