هومام حه‌مودی: ئاسایشی زیاره‌ی چله‌ی ماته‌منی سه‌ركه‌وتنه بۆ هێزه‌كانی ئاسایشی وڵات له‌بارودۆخێكدا كه جیهان به مه‌حاڵی ده‌زانێت
له‌میانه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌یدا بۆ هێزه‌كانی ئاسایش..
هومام حه‌مودی: ئاسایشی زیاره‌ی چله‌ی ماته‌منی سه‌ركه‌وتنه بۆ هێزه‌كانی ئاسایشی وڵات له‌بارودۆخێكدا كه جیهان به مه‌حاڵی ده‌زانێت ئه‌و كاره بكرێت
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران شێخ د. هومام حه‌مودی ئاسایش و ئارامی و سه‌قامگیری بێ وێنه‌ی زیاره‌ی ملیۆنی چله‌ی ماته‌مینی، به‌سه‌ركه‌وتنێكی تری هێزه‌كانی ئاسایش و حه‌شدی میللی به‌سه‌ر داعش وهاوشێوه‌كانی له‌قه‌ڵه‌مدا.
شێخ حه‌مودی له‌میانه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌یدا بۆ ژماره‌یه‌ك له بازگه‌كانی هێزه‌كانی ئاسایشی سه‌ر رێگای به‌غدا-كه‌ربه‌لا گووتی:” پاراستنی گیانی ملیۆنه‌ها كه‌س له میوانانی كه‌ربه‌لا ئاسان نه‌بوو، به‌ڵكو جیهان به‌هۆی جه‌نگی دژی تیرۆر ئه‌و كاره‌ی به ” مه‌حاڵ” ده‌زانی و عیراق له‌ئێستادا بووه‌ته خاوه‌ن قورسایی خۆی له‌ناوچه‌كه‌دا و متمانه‌ی گه‌ل به‌هێزه‌كانی وڵات گه‌ڕایه‌وه”.
هه‌روه‌ها د. حه‌مودی ستایشی هه‌ماهه‌نگی به‌رزو هاوكاری له‌نێوان هه‌موو پێكهاته‌كانی هێزه‌كانی ئاسایشی وڵات و حه‌شدی میللی كرد، هه‌روه‌ها رۆڵی ده‌ستپێشخه‌ری پۆلیسی كۆمه‌ڵگه‌یی به‌رزنرخاند و داوایكرد په‌ره به ئه‌زموونه‌كه بدرێت و فراوانتر بكرێت.