سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی به‌ره‌و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ڕێكه‌وت
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی چه‌ند رۆژی، له‌به‌غداوه به‌ره‌و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ڕێكه‌وت.
بڕیاره سه‌رۆكی په‌رله‌مان چاوی به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا به‌ڕێز پۆل رایان وبه‌رپرسانی ئه‌مریكی بكه‌وێت بۆ تاوتوێكردنی بارودۆخی عیراق و ناوچه‌كه وچه‌ند دۆسیه‌كی تر.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك جبوری چه‌ند وانه‌یه‌ك له چه‌ند په‌یمانگاو سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌مریكی پێشكه‌شده‌كات به‌مه‌به‌ستی تیشك خستنه سه‌ر بارودۆخی سیاسی عیراق وئالنگاریه‌كانی به‌رده‌م ئاسایش و ئارامی ناوچه‌كه‌دا.