هومام حه‌مودی داوا له حكومه‌ت ده‌كات به‌دواداچوون بۆ زیانه‌كانی بۆمه‌له‌رزه‌كه بكات و رێوشوێنی پێویست بۆ داهاتوو بگرێته‌به‌ر و سه‌ره‌خۆشی له قوربانیانی ” ئێران” ده‌كات
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران شێخ د. هومام حه‌مودی، له‌به‌یاننامه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، داوا له حكومه‌ت ده‌كات به‌دواداچوون بۆ زیان و دهرهاوێژتهكانی ئه‌و بۆمه‌له‌رزه‌ی كه به‌غداو پارێزگاكانی تری گرته‌وه بكات وهه‌موو تواناكانی بخاته‌كار بۆ هاوكاریكردنی زیانلێكهوتووان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ماددی خانووه‌كان وچاره‌سه‌ركردنی برینداره‌كان، هه‌روه‌ها داوایكرد كه رێوشوێنی پێویست بۆ داهاتوو بگیرێته‌به‌ر بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هه‌ر روداوێكی له‌و جۆره.
هه‌روه‌ها شێخ حه‌مودی له‌به‌یاننامه‌كه‌یدا سه‌ره‌خۆشی كه‌وتنی سه‌دان قوربانی وهه‌زاران بریندار به‌هۆی بۆمهلهرزهكهوه له كۆماری ئیسلامی ئێران كرد وداوای له‌خوای گه‌وره‌كرد سه‌بوری بداته كه‌سوكاریان وهیوای چاكبوونه‌وه‌ی خێرای بۆ برینداره‌كان خواست.