شێخ حه‌مودی داواده‌كات لیژنه‌یه‌كی حكومی پێكبهێندرێت بۆ په‌ره‌پێدانی خزمه‌تگوزارییه‌كانی زیاره‌ی ئه‌ربه‌عینی وداواشدهكات بڕه پاره‌ی ڤیزای سه‌ردانیكه‌ران بۆ پرۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاری له باشوری وڵات ته‌رخان بكرێت
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران شێخ د. هومام حه‌مودی، له‌میانه‌ی سه‌رۆكایه‌تیكردنی بۆ دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، داوای له حكومه‌ت كرد كه لیژنه‌یه‌ك پێكبێنێت بۆ به‌هێزكردنی بواری خزمه‌تگوزارییه‌كانی سه‌ردانیكه‌رانی چله‌ی ئیمام حوسێن وگرنگیدان به له‌خۆگرتنی ژماره‌یه‌كی زیاتری میوانان.
هه‌روه‌ها شێخ حه‌مودی رۆڵی هێزه‌كانی ئاسایش به‌هه‌موو پێكهاتهكانیهوهو پارێزگاكانی باشور به‌تایبه‌تی به‌غدا و كهربهلاو وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانی وه‌كو گواستنه‌وه‌و ته‌ندروستی به‌رزنرخاند بۆ كاره‌كانیان له‌سه‌رخستنی زیاره‌ی ئه‌ربه‌عینی.
هه‌روه‌ها حه‌مودی گووتی كه ئه‌نجومه‌ن سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری قوربانیانی ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كان به‌هۆی بۆمه‌له‌رزه‌وه ده‌كات وداوایكرد كه گرنگی زیاتر به‌م بابه‌ته بدرێت.
حه‌مودی دووباره داوایكرد كه بڕه پاره‌ی ڤیزای سه‌ردانیكه‌ران كه ده‌كاته نزیكه‌ی 150 ملیۆن دۆلار بۆ پرۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاری وبنیاتنانی نه‌خۆشخانه‌و وقوتابخانه له پارێزگاكانی باشوری وڵات ته‌رخان بكرێت.