حه‌مودی‌ و عه‌بادی ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ واده‌ی‌ دیاریكراوی‌ خۆیدا ویه‌كلاكردنه‌وه‌ی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ كۆتایی به‌سه‌ر داعشدا دووپاتده‌كه‌نه‌وه

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران دكتۆر حه‌یده‌ر عه‌بادی‌، پێشوازی‌ له‌ جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران و سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ ئیسلامی شێخ دكتۆر هومام حه‌مودی‌ و شاندی یاوه‌ری‌ كرد.

له‌دیداره‌كه‌دا شێخ حه‌مودی‌ پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنه‌كانی‌ هێزه‌كانی‌ ئاسایش به‌هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه‌ به‌سه‌ر تیرۆریستانی‌ داعش كرد و ستایشی رێوشوێنه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ بۆ پاراستنی‌ یه‌كپارچه‌یی خاكی‌ عیراق كرد.

له‌كۆتاییدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به‌ ده‌ستور وه‌كو بنه‌مایه‌ك بۆ پاراستنی‌ یه‌كگرتوویی عیراق كرده‌وه‌، جه‌ختیشیان له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌واده‌ی‌ دیاریكراوی‌ خۆیدا كرده‌وه‌،

هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كلاكردنه‌وه‌ی‌ جه‌نگی‌ كۆتایهاتنی‌ داعش كرده‌وه


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com