سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران: ئامانجمان له‌قۆناغی داهاتوودا گێڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری و گه‌شه‌پێدانی ئابورییه
له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له گفتوگۆكانی ژووری بازرگانی ئه‌مریكیدا
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری: ئامانجمان له‌قۆناغی داهاتوودا گێڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری و گه‌شه‌پێدانی ئابورییه.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، به‌شداری له گفتوگۆكانی ژووری بازرگانی ئه‌مریكی له واشنتۆنی پایته‌خی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كرد.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی دۆسیه‌كانی ئابوری و وه‌به‌رهێنان وچۆنیه‌تی پاڵپشتیكردنی عیراق له قۆناغی داهاتوودا كرا‌و جبوری ته‌ئكیدی له‌سه‌ر گرنگی پاڵپشتی نێوده‌وڵه‌تی كرده‌وه بۆ په‌ره‌پێدانی باری ئابوری وڵات و باشتركردنی گوزه‌رانی هاوڵاتیان و گووتی:” په‌رله‌مان له خولی ئێستایدا چه‌ندین یاسای گرنگی ده‌ركرد كه كاریگه‌ری هه‌بوو له تێپه‌ڕاندنی زۆر قه‌یران به‌تایبه‌تی دوای دابه‌زینی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا”.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه په‌ره‌پێدانی پرۆژه‌كانی پیشه‌سازی یه‌كێكه له گرنگترین ئامانجه‌كانمان له‌دوای سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆریستانی داعشدا، ئه‌ویش بۆ خولقاندنی ده‌رفه‌تی نوێی كار و به‌كارخستنی لاوان له پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵات به‌تایبه‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه زیانپێگهیشتووهگانی ژێرده‌ستی تیرۆریستانه‌وه.