سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تاوتوێی پاڵپشتیكردنی عیراق و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه رزگاركراوه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا ده‌كات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، چاوی به سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا سیناتۆر بۆب كۆركهڕ كه‌وت.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی پێشهاته‌كانی بارودۆخی سیاسی و ئاسایش له عیراق وناوچه‌كه كرا، هه‌روه‌ها تاوتوێی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان به‌غداو واشنتۆن وچۆنیه‌تی به‌هێزكردنی وقۆناغی دوای رێكخراوی تیرۆریستی داعش و گفتوگۆی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كانی عیراق كرا.
جبوری دووپاتیكرده‌وه كه پێویسته هه‌موو توانا‌و هه‌وڵی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی كۆبكرێنه‌وه بۆ دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه وێرانبووه‌كان به‌هۆی تیرۆریستانی داعش و جه‌ختی له‌سه‌ر په‌له‌كردن له گێڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ شاره‌كانی خۆیان كرده‌وه، هه‌روه‌ها گووتی:” خوازیارین رێكه‌وتنامه‌ی چوارچێوه‌ی ستراتیجی له نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی عیراق وئه‌مریكا كارابكرێته‌وه بۆ دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری و په‌ره‌پێدانی هه‌موو كه‌رته‌كانی تر”.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سیناتۆر كۆركهڕ پاڵپشتی وڵاته‌كه‌ی بۆ پرۆسه‌ی سیاسی له عیراق دووپاتكرده‌وه و له‌هه‌مان كاتیش‌دا هه‌وڵ و كۆششی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ به‌ده‌ستهێنانی خواسته‌كانی گه‌لی عیراق له جێبه‌جێكردنی دیموكراتیه‌ت و چه‌سپاندنی سه‌قامگیری له وڵات‌دا به‌رزنرخاند.