له‌میانه‌ی‌ دیداریدا له‌گه‌ڵ راوێژكاری‌ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا…

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دووپاتیده‌كاته‌وه‌ كه‌ عیراق به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر تێكشكاندنی‌ تیرۆر ولابردنی‌ ئاسه‌واره‌كانی‌ فیكری‌ وكۆمه‌ڵایه‌تی‌ تیرۆریستان
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، چاوی به‌ راوێژكاری‌ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا به‌ڕێز ماك ماسته‌ر كه‌وت.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ پێشهاته‌كانی‌ سیاسی و بواری‌ ئاسایشی‌ عیراق و ناوچه‌كه‌و سه‌ركه‌وتنه‌كانی‌ ئه‌و دواییه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ عیراق به‌سه‌ر تیرۆریستاندا له‌شاری‌ راوه‌ی‌ رۆژئاوای‌ ئه‌نبار كرا.
به‌ڕێز جبوری‌ دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ عیراق به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر تێكشكاندنی‌ تیرۆر ولابردنی‌ ئاسه‌واره‌كانی‌ فیكری‌ وكۆمه‌ڵایه‌تی‌ تیرۆریستانی‌ داعش و گووتی‌:” له‌ قۆناغی داهاتوودا كارده‌كرێت بۆ لادانی‌ لاپه‌ڕه‌ی‌ رابردوو و ده‌ستكردن به‌ قۆناغێكی‌ نوێ له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و رێگه‌خۆشكردن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی‌ خۆیان.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران رونیكرده‌وه‌ كه‌ هه‌وڵه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به‌گشتی‌ و ئه‌مریكی به‌تایبه‌تی‌ كاریگه‌ری‌ گه‌وره‌ی‌ هه‌بوو له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنه‌كانی‌ هێزه‌كانی‌ ئاسایشی عیراق به‌هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه‌ و جه‌ختی‌ له‌سه‌ر گرنگی‌ به‌رده‌وامبوونی‌ هه‌ماهه‌نگی‌ له‌بواری‌ ئاسایش و هه‌واڵگری‌ كرده‌وه‌ بۆ چه‌سپاندنی‌ ئاسایش و سه‌قامگیری‌ له‌ناچه‌كه‌دا.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com