ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران كۆتایی به‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ پرۆژه‌ یاسای‌ بیمه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ دێنێت

ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 19/11/2017 له‌ سی و دووه‌مین دانیشتنی‌ ئاسایی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ دكتۆر سه‌لیم جبوری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بوونی‌ 181 په‌رله‌مانتار، كۆتایهێنا به‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای بیمه‌ی‌ ته‌ندروستی‌.
له‌سه‌ره‌تای‌ دانیشتنه‌كه‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌ن رایگه‌یاند كه‌ بڕگه‌ی‌ ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكان و پرۆژه‌یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ده‌خرێته‌ سه‌ر خشته‌ی‌ كاره‌كانی‌ دانیشتنی‌ سبه‌ی دووشه‌ممه‌.
دواتر په‌رله‌مانتار عه‌لی‌ عه‌لاق به‌یاننامه‌یه‌كی‌ به‌ناوی‌ لیژنه‌ی‌ ئه‌وقاف و كاروباری‌ ئاینی‌ به‌بۆنه‌ی‌ یادی‌ وه‌فاتی‌ پێغه‌مبه‌ر محمد درودی‌ خوای‌ له‌سه‌ربێت خوێنده‌وه‌.
دواتر په‌رله‌مانتار عه‌باس به‌یاتی‌ به‌یاننامه‌یه‌كی‌ خوێنده‌وه‌ تێیدا سه‌ره‌خۆشی‌ له‌گه‌لی‌ عیراق كرد به‌بۆنه‌ی‌ شه‌هیدبوونی‌ په‌یامنێری‌ جه‌نگ ره‌نا عجێلی‌ له‌ كاتی‌ رزگاركردنی‌ شاری‌ راوه‌ی‌ رۆژئاوای‌ عیراق.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتایهێنا به‌خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌ یاسای گرێنتی‌ ته‌ندروستی‌ كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ و ژینگه‌وه‌ پێشكه‌شكرابوو.
دواتر په‌رله‌مانتار فالح خه‌زعه‌لی‌ به‌یاننامه‌یه‌كی‌ خوێنده‌وه‌ تێیدا تۆمه‌ته‌كانی‌ كۆنگرێسی‌ ئه‌مریكی بۆ بزوتنه‌وه‌ی‌ نوجه‌با و وه‌سفكردنی‌ به‌ “تیرۆر” ڕسواكرد.
له‌كۆتاییدا دانیشتنه‌كه‌ بۆ رۆژی‌ دووشه‌ممه‌ 20/11/2017 هه‌ڵگیرا.

فه‌رمانگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌
ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق
19/11/2017


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com