دكتۆر سه‌لیم جبوری‌ تاوتوێی‌ پاڵپشتیكردنی‌ عیراق و قه‌لاچۆكردنی‌ تیرۆر له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ ئه‌مریكا ده‌كات

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، چاوی‌ به‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ ئه‌مریكا به‌ڕێز پۆل رایان كه‌وت.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ بارودۆخی‌ ئاسایش و سیاسی عیراق وناوچه‌كه‌ و دۆزینه‌وه‌ی‌ تێڕوانینێكی‌ هاوبه‌ش له‌نێوان عیراق وئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌ ئالنگارییه‌ هاوبه‌شه‌كان و گرنگترینیان قه‌لاچۆكردنی‌ تیرۆر كرا.
سه‌رۆك جبوری‌ دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ عیراق له‌دوای‌ رزگاركردنی‌ ناوچه‌كانی‌ رۆژئاوای‌ وڵات، نزیكبووته‌وه‌ له‌ راگه‌یاندنی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ كۆتایی به‌سه‌ر داعشدا وگووتی‌ كه‌ دانیشتووانی‌ ناوچه‌ رزگاركراوه‌كان له‌ڕێگه‌ی‌ هاوكاری‌ هه‌واڵگری‌ و هه‌ڵگرتنی چه‌كدا، رۆڵێكی‌ گه‌وره‌یان هه‌بوو له‌ پاڵپتشیكردنی‌ هێزه‌كانی‌ عیراق.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی‌ گووتی‌:” ئێمه‌ له‌عیراق هه‌ست به‌ قه‌باره‌ی‌ ئالنگاری‌ له‌به‌رده‌مماندا ده‌كه‌ین، كه‌ خۆی‌ له‌ گه‌شه‌پێدان و پێكه‌وه‌ژیاندا ده‌بینێته‌وه‌ هه‌ربۆیه‌ پێویستیمان به‌ پاڵپشتی‌ نێوده‌ڵه‌تی‌ و وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا هه‌یه‌ چونكه‌ به‌درێژایی‌ 14 ساڵ ئه‌مریكا دۆستێكی‌ گرنگی‌ عیراق بوو وبه‌رده‌وام پاڵپشتی‌ ئێمه‌ی‌ كردووه‌ له‌هه‌موو ئالنگاریه‌كاندا وله‌سه‌روی‌ هه‌موویاندا مه‌ترسی‌ تیرۆر”.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ ئه‌مریكا دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ی‌ پاڵپشتیكه‌ری‌ سه‌ره‌كی‌ عیراقه‌و په‌یوه‌ندی هاوبه‌شی‌ نێوان هه‌ردوولا به‌باشترین قۆناغه‌كاندا تێده‌په‌ڕێت و گووتی‌:” عیراق هه‌وڵ و كۆششی زۆریداوه‌ بۆ تێكشكاندنی‌ تیرۆر و توانی له‌كاتێكی‌ كورتدا خاكه‌كه‌ی‌ له‌ تیرۆریستان پاك بكاته‌وه‌ وپێویسته‌ پاڵپشتی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ به‌رده‌وام بێت بۆ تێپه‌ڕاندنی‌ ئالنگارییه‌كان به‌تایبه‌تی‌ پاڵپشتی‌ مرۆڤی‌ و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌ رزگاركراوه‌كان”.
له‌كۆتاییدا هه‌ردوولا كۆكبوون له‌ سه‌ر به‌رده‌وامبوونی‌ هاریكاری‌ په‌رله‌مانی‌ له‌نێوان هه‌ردوو وڵات بۆ به‌دیهێنانی‌ ئامانجی هاوبه‌ش وخزمه‌تكردنی‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو وڵات.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com