سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران: رۆڵی‌ هۆزه‌كان له‌ تێكشكاندنی‌ تیرۆریستان به‌رزده‌نرخێنین و داوایان لێده‌كه‌ین سه‌قامگیری له‌ پارێزگای‌ ئه‌نبار پته‌وتر بكه‌ن

له‌میانه‌ی‌ پێشوازیكردنیدا بۆ سه‌رۆك هۆزه‌كانی‌ ئه‌نبار..

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران: رۆڵی‌ هۆزه‌كان له‌ تێكشكاندنی‌ تیرۆریستان به‌رزده‌نرخێنین و داوایان لێده‌كه‌ین سه‌قامگیری له‌ پارێزگای‌ ئه‌نبار پته‌وتر بكه‌ن

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، پێشوازی‌ له‌ شاندێكی‌ سه‌رۆك هۆزه‌كانی‌ پارێزگای‌ ئه‌نبار كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا سه‌ركه‌وتنه‌كانی‌ هێزه‌كانی‌ ئاسایش به‌هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه‌ به‌سه‌ر تیرۆریستانی‌ داعش له‌ رۆژئاوای‌ ئه‌نبار وتایبه‌تی‌ شاری‌ راوه‌ خرانه‌ڕوو، هه‌روه‌ها تاوتوێی‌ پلانه‌كانی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ شاره‌ رزگاركراوه‌كان وگێڕانه‌وه‌ی‌ ئاواره‌كان كرا.
سه‌رۆك جبوری‌ دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ عیراق له‌دوای‌ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا، هه‌نگاو ده‌نێته‌ ناو قۆناغێكی‌ چاره‌نوسسازدا و پێویسته‌ هه‌موولایه‌ك به‌شداری‌ بكه‌ن له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌ رزگاركراوه‌كاندا و داوایكرد كه‌ هۆزه‌كان رۆڵێكی‌ كارایان هه‌بێت له‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كان له‌ڕێگه‌ی‌ ده‌ستكردن به‌ ئاشتبوونه‌وه‌یه‌كی‌ نشتیمانی‌ و وه‌لانانی‌ هه‌موو ناكۆكیه‌كانی‌ رابردوو.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك جبوری‌ داوایكرد په‌له‌بكرێت له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌ رزگاركراوه‌كان وگه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی‌ خۆیان.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ سه‌رۆك هۆزه‌كان سوپاس وپێزانینی خۆیان ئاراسته‌ی‌ جبوری‌ كرد بۆ هه‌وڵی‌ به‌رده‌وامی بۆ چه‌سپاندنی سه‌قامگیری وئارامی له‌هه‌موو پارێزگاكاندا.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com