جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی‌ خۆی‌ ئاراسته‌ی‌ وڵاتی‌ میسر ده‌كات به‌بۆنه‌ی‌ ته‌قاندنه‌وه‌ی‌ مزگه‌وتی عه‌ریش

ئه‌ندامی‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی شێخ د. هومام حه‌مودی‌ پرسه‌نامه‌یه‌كی‌ ئاراسته‌ی‌ وڵاتی‌ میسر كرد به‌بۆنه‌ی‌ ته‌قاندنه‌وه‌ی‌ مزگه‌وتی‌ عه‌ریش له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه‌.
حه‌مودی‌ داوایكرد كه‌ هاوكاری‌ هه‌واڵگری‌ و ئاڵۆگۆڕكردنه‌وه‌ی‌ زانیاری‌ له‌نێوان میسر وعیراق بكرێت بۆ تێكشكاندنی‌ تیرۆر و پووچه‌لكردنه‌وه‌ی‌ خانه‌ نووستووه‌كان.
هه‌روه‌ها حه‌مودی‌ به‌تووندی ئیدانه‌ی‌ ته‌قینه‌وه‌ تیرۆریستیه‌كه‌ی‌ شاری‌ عه‌ریش كرد كه‌ مزگه‌وتێكی‌ كرده‌ ئامانج وده‌یان قوربانی لێكه‌وته‌وه‌ وسه‌ره‌خۆشی‌ له‌ میسر و كه‌سوكاری‌ شه‌هیدان كرد.
هه‌ر له‌به‌یاننامه‌كه‌یدا حه‌مودی‌ داوایكرد هاریكاری‌ سه‌ربازی‌ و ئاڵۆگۆڕی‌ زانیاری له‌نێوان میسر وعیراق ئه‌نجام بدرێت بۆ له‌ناوبردنی‌ تیرۆر و هۆشداری‌ ده‌دات كه‌ پلانی گه‌وره‌ هه‌یه‌ بۆ تێكدانی‌ یه‌كڕیزی‌ گه‌لانی‌ ناوچه‌كه‌ به‌تایبه‌تی‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ خه‌ریكه‌ لاپه‌ڕه‌ی‌ داعش به‌ته‌واوه‌تی‌ هه‌ڵده‌درێته‌وه‌.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com