ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ده‌ستده‌كات به‌ لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زیری‌ په‌یوه‌ندییه‌كان وده‌نگ له‌سه‌ر یاسای سه‌ندیكای‌ په‌رستاری‌ ده‌دات

ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 27/11/2017 له‌ سی و چواره‌مین دانیشتنی‌ ئاسایی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ دكتۆر سه‌لیم جبوری‌ و ئاماده‌بوونی‌ 181 په‌رله‌مانتار، ده‌ستیكرد به‌ لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زیری‌ په‌یوه‌ندییه‌كان به‌ڕێز حه‌سه‌ن ئه‌لڕاشد وده‌نگی‌ له‌سه‌ر دوو پێشنیاری‌ یاسادا وده‌ستیشیكرد به‌ده‌نگدان له‌سه‌ر یاسای سه‌ندیكای‌ په‌رستاری‌.

له‌سه‌ره‌تای‌ دانیشتنه‌كه‌ ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێز موه‌فه‌ق مه‌حمود عوبه‌یدی‌ بۆ وه‌رگرتنی‌ پۆستی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ داواكاری‌ گشتی‌ و به‌ڕێز جاسم محمد عومێری‌ بۆ وه‌رگرتنی‌ پۆستی‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ دادوه‌ری‌ كه‌ هه‌ردووكیان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ دادوه‌رییه‌وه‌ پاڵیۆڕاوبوون.

دواتر ئه‌نجومه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی‌ سه‌ره‌تایی وبه‌پێی‌ مه‌بدا‌و ده‌نگیدا له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوون له‌ ته‌واوكردنی‌ پێشنیاری‌ یاسای ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران و پێكهاته‌كانی‌ كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ردوو لیژنه‌ی‌ یاسایی و داراییه‌وه‌ پێشكه‌شكرابوو.

هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی‌ سه‌ره‌تایی وبه‌پێی‌ مه‌بدا‌و ده‌نگیدا له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوون له‌ ته‌واوكردنی‌ پێشنیاری‌ یاسای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ نووسینگه‌كانی‌ پشكنه‌ره‌ گشتیه‌كان كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی‌ یاساییه‌وه‌ پێشكه‌شكرابوو.

دواتر ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر بڕیارێكی‌ په‌رله‌مانی كه‌له‌لایه‌ن لیژنه‌ی‌ یاساییه‌وه‌ پێشكه‌شكرابوو سه‌باره‌ت به‌ ناساندنی ناحیه‌ی‌ زویه‌ی‌ سه‌ر به‌ پارێزگای‌ سه‌لاحه‌ددین وه‌كو ناوچه‌یه‌كی‌ وێرانبوو.

له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر راسپارده‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ قه‌یرانی كه‌می‌ ئاو و زۆنگاوه‌كان و كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر زه‌وییه‌ كشتوكاڵیه‌كانی‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ وڵات به‌تایبه‌تی‌ پارێزگاكانی‌ باشوری‌ وڵات كه‌

له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتار فورات تمیمی سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ كشتوكاڵ وئاو و زۆنگاوه‌كانه‌وه‌ خوێندرایه‌وة.‌

هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن مادده‌یه‌كی‌ یاسایی تایبه‌ت به‌ یاسای ئاودێری‌ كه‌ له‌دانیشتنی رابردوودا به‌سه‌هو ده‌نگی‌ له‌سه‌ر نه‌درابوو په‌سه‌ندكرد.

دواتر ئه‌نجومه‌ن ده‌ستیكرد به‌ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیاری‌ یاسای په‌رستاری‌ كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی‌ ده‌زگاكانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نی‌ ویاسایی و دارایی و ته‌ندروستی‌ وژینگه‌وه‌ پێشكه‌شكرابوو.

دواتر په‌رله‌مانتار عه‌بدولره‌حیم شمه‌ری‌ به‌یاننامه‌یه‌كی‌ سه‌باره‌ت به‌ مه‌ینه‌تی‌ خوێندكارانی‌ پارێزگای‌ نه‌ینه‌وا وئه‌و زوڵمه‌ی‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ریان له‌كاتی‌ وه‌رگرتن له‌ زانكۆكاندا خوێنده‌وة‌.

 

دوای‌ ئه‌وه‌ ئه‌نجومه‌ن ده‌ستیكرد به‌پرۆسه‌ی‌ لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زیری‌ په‌یوه‌ندییه‌كان به‌ڕێز حه‌سه‌ن ئه‌لراشد به‌پێی‌ داواكاری‌ په‌رله‌مانتار هودا سه‌جاد.

له‌كۆتاییدا سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌ن بڕیاریدا لێپرسینه‌وه‌كه‌ بۆ رۆژی‌ دواتر درێژبكرێته‌وه‌ به‌جۆرێك كه‌ راسته‌وخۆ دانیشتنه‌كه‌ ده‌ستپێده‌كرێته‌وه‌ به‌مه‌رجێك كه‌ دوای‌ ته‌واوبوونی‌ پرۆسه‌ی‌ لێپرسینه‌وه‌ دانیشتنه‌كه‌ هه‌ڵبگیرێت.

 

فه‌رمانگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌

ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق

27/11/2017


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com