هومام حه‌مودی پاڵه‌وانی فرۆكه‌وانی سوپا به‌رزده‌نرخێنێت وداواده‌كات ” سه‌ركه‌وتنه‌كان” بكرێنه وانه‌ی خوێندن بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو
له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی سوپاسگوزاریدا بۆ دروستكه‌رانی سه‌ركه‌وتن..
هومام حه‌مودی پاڵه‌وانی فرۆكه‌وانی سوپا به‌رزده‌نرخێنێت وداواده‌كات ” سه‌ركه‌وتنه‌كان” بكرێنه وانه‌ی خوێندن بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران شێخ هومام حه‌مودی ئةمرِؤ 12/12/2017 بهسهرۆكایهتیكردنی شاندێكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی، له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی سوپاسگوزاری بۆ دروستكه‌رانی سه‌ركه‌وتندا، سه‌ردانی فه‌رمانده‌ی فرۆكه‌وانی سوپای كرد وچاوی به‌فه‌ریق اول حامید مالیكی سه‌ركرده‌ی فه‌رمانده‌ی فرۆكه‌وانی وگه‌وره سه‌ركرده‌و ئه‌فسه‌ران كه‌وت و پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی له‌هه‌موویان كرد.
حه‌مودی ستایشی رۆڵی هێزی فرۆكه‌وانی سوپا له‌سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر دوژمنێكی دڕنده‌و خاوه‌ن پرۆژه‌یه‌كی بیرمه‌ند كرد و گووتی به‌هۆی قوربانیدان و بوێری و ئیراده‌ی پاڵه‌وانه‌كانمان و فه‌توای مه‌رجه‌عیه‌ت و حیكمه‌تی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه بهدهستهوههات و ستایشی رۆڵی فرۆكه‌وانی سوپا له پاراستنی شاری به‌غدا كرد و جه‌ختی له‌سه‌ر خۆئاماده‌كردن بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئالنگارییه‌كانی دوای قۆناغی داعش كرده‌وه.
شێخ حه‌مودی په‌یمانیدا كه داوا له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بكات ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه له‌وانه‌كانی خوێندندا دابنێت بۆ ئه‌وه‌ی ببێته مایه‌ی شانازی بۆ باوك و باپیرانیان، هه‌روه‌ها ده‌ستكردن به‌پرۆژه‌یه‌ك بۆ نیشته‌جێكردنی فه‌رمانبه‌رانی فرۆكه‌وانی سوپا وه‌كو بهرزنرخاندنێك بۆ پاڵه‌وانی وسه‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌وان.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه فه‌ریق اول حامید مالیكی سوپاسی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی شێخ حه‌مودی وئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی كرد و كاره‌كانی فرۆكه‌وانی سوپای خسته‌ڕوو كه هێرشی ئاسمانیه‌كانی له‌كاتی جه‌نگدا گه‌یشته 63 هه‌زار هێرش، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به ده‌ستكه‌وته‌كانی كۆلێژی فرۆكه‌وانی له‌بواری مهشقپێكردندا وبواری نۆژهنكردنهوهدا كرد.
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه كه فرۆكه‌وانی سوپا له‌دوای سه‌ركه‌وتن و رزگاركردنی خاكی عیراق له تیرۆریستان، به‌رده‌وام ده‌بێت له‌پاراستنی وڵات وئاماژه‌ی به‌ئه‌ركه‌كانی تر كرد كه بریتیه له پاراستنی حاجیان وسهردانیكهران و پاراستنی چالاكیه‌كانی جه‌ماوه‌ری وهیتر.