سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌ردانی هۆزی قهرهغۆل له ناوچه‌كانی ئه‌بوغرێب ده‌كات وجه‌خت له‌سه‌ر گرنگی كاری هۆزه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی یه‌كڕیزی له‌نێوان پێكهاته‌كانی گه‌لدا ده‌كاته‌وه
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، سه‌ردانی هۆزی قهرهغۆلی له ناوچه‌كانی ئه‌بوغرێب كرد.
ئه‌مه‌و ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆك هۆزو وناودارانی ناوچه‌كه‌و وژماره‌یه‌كی زۆر له ڕۆڵه‌كانی هۆزه‌كه له‌پێشوازیكردنی به‌ڕێزیدا بوون.
له ووته‌یه‌كیدا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رۆڵی مێژوویی هۆزی قهرهغۆل و هه‌ڵوێسته‌كانی نشتیمانپه‌روه‌ری هۆزه‌كانی عیراقی له پاراستنی ئاسایشی وڵات وروبهڕوبوونهوهی تیرۆریستان وئاژاوهگێڕانی خسته‌ڕوو.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی دووپاتیكرده‌وه كه قۆناغی ئێستا پێویستی به كاركردنی هه‌موولایه‌ك هه‌یه بۆ چه‌سپاندنی سه‌قامگیری هه‌میشه‌یی له وڵات‌دا و ده‌ستكردن به پهرهپێێدانی بارودۆخی بژێوی ژیانی هاوڵاتیان و به‌هێزكردنی لایه‌نی ئابوری و گه‌شه‌پێدان و گووتی:” ئه‌و ئامانجانه پێویستیان به پێكهاته‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی توكمه هه‌یه وئێمه هیوای گه‌وره‌مان به هۆزه‌كان هه‌یه بۆ جێبه‌جێكردنی پێكه‌وه‌ژیان و لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان هه‌موو پێكهاته‌كانی گه‌لدا”.
له‌كۆتاییدا سه‌رۆكی په‌رله‌مان سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی سه‌رۆك هۆزو رۆڵه‌كانی هۆزی قه‌ره‌غول كرد بۆ پێشوازی گه‌رمی ئه‌وان بۆ به‌ڕێزی كه ئه‌مه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تیه جوانه‌كانی ئه‌وانه به‌درێژایی مێژوویی هه‌ڵگرین.