سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران: خۆپێشاندان مافێكی ده‌ستورییه به‌ڵام پێویسته له‌چوارچێوه‌ی خۆپێشاندانی ئاشتیانه‌دا بێت
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 19/12/2017 دووپاتیكرده‌وه كه خۆپێشاندانه‌كانی كوردستان پێویسته له چوارچێوه‌ی خۆپێشاندانی ئاشتیانه‌دا ده‌رنه‌چێت وپێویسته له‌چوارچێوه‌ی داواكاری ده‌ستوریدا بمێنێته‌وه كه بریتیه له باشتركردنی خزمه‌تگوزاری و دابینكردنی ژیانێكی ئاسووده بۆ هاوڵاتیان.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی گووتی:” خۆپێشاندان مافێكی ئاسایی گه‌له ومماره‌سه‌یه‌كی ئاساییه بۆ داواكردنی مافه‌كان و ئێمه پاڵپشتی مافه‌كانی گه‌ل وداواكارییه‌كانی ده‌كه‌ین جا ئه‌گه‌ر له كوردستان یان هه‌ر شوێنێكی تری وڵات بێت به‌ڵام پێویسته له‌چوارچێوه‌ی ئاشتیانه‌دا بێت و نه‌بێته هۆی توندوتیژی و هه‌ڕه‌شه‌كردن له گیانی كه‌سانی تر”.
جبوری رونیشیكرده‌وه كه ئه‌و هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه داوایكردووه گفتوگۆی راسته‌قینه ئه‌نجام بدرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و قه‌یرانه‌كان وكۆتایهێنان به ناكۆكیه‌كان و رێكه‌وتن له‌سه‌ر میكانیزمی نوێ بۆ په‌ره‌پێدانی بارودۆخی خزمه‌تگوزاری وباشتركردنی بژێوی ژیانی هاوڵاتی.
له‌كۆتاییدا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن داوای له‌هه‌موولایه‌ك كرد ئارام بگرن و ده‌ستبكه‌ن به رێوشوێنی راسته‌قینه بۆ گفتوگۆ وگرنگیدان به دابینكردنی ژیانێكی ئاسوده بۆ هاوڵاتی عیراقی
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
19/12/2017