سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له باڵیۆزی ئه‌لمانیا ده‌كات ورۆڵی ئه‌لمانیا له پاڵپشتیكردنی عیراق له‌بواری قه‌لاچۆكردنی تیرۆردا به‌رزده‌نرخێنێت
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 19/12/2017 پێشوازی له باڵیۆزی ئه‌لمانیا له عیراق به‌ڕێز سیریل نون كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی بارودۆخی ئاسایش وسیاسی له عیراق وناوچه‌كه‌و چۆنیه‌تی هاریكاریكردن له‌نێوان كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا بۆ راودونانی تیرۆریستانی داعش وریشه‌كێشكردنی ئه‌و بیرۆكه تاوانكارییه كرا.
هه‌روه‌ها تاوتوێی پێشهاته‌كانی بارودۆخی عیراق وگرتنه‌به‌ری گفتوگۆی جددی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان به‌تایبه‌تی قه‌یرانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا كرا‌و له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆك جبوری جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه پێویسته به‌زوترین كات ده‌ست بكرێت به گفتوگۆ بۆ دۆزینه‌وه‌ی بۆچوونی هاوبه‌ش وگه‌یشتن به رێكه‌وتنی گونجاو بۆ هه‌موولایه‌ك، به‌تایبه‌تی كه ئێستا عیراق هه‌نگاو ده‌نێته ناو قۆناغێكی نوێ‌دا كه هه‌وڵده‌دات سه‌قامگیری هه‌میشه‌یی به‌رپا بكات وژێرخانی ئابوری به‌هێز بكات و بارودۆخی خزمه‌تگوزاری وبژێوی ژیانی هاوڵاتیان باشتر بكات.
له‌كۆتاییدا جبوری رۆڵی ئه‌لمانیای له پاڵپشتیكردنی عیراق له‌بواری قه‌لاچۆكردنی تیرۆرداو پێشكه‌شكردنی پاڵپشتی لۆجستی له‌جه‌نگی دژی تیرۆردا به‌رزنرخاندو دووپاتیكرده‌وه كه په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو وڵات به‌قۆناغێكی گرنگدا تێده‌په‌ڕێت و گووتی كه عیراق خوازیاره له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی وفراوانكردنی بواره‌كانی ئه‌و په‌یوه‌ندییه.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
19/12/2017