جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌یاننامه‌یه‌كی له‌سه‌ر روداوه‌كانی رانیه ده‌ركرد
له‌به‌یاننامه‌یه‌كیدا سه‌باره‌ت به روداوه‌كانی رانیه جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران گووتی” به‌داخێكی زۆره‌وه جارێكی تر ده‌سه‌ڵاتی كوردی له‌شاری ڕانیه‌ی خۆشه‌ویست و ئه‌وه‌ی مایه‌ی نیگه‌رانی قوڵی ئێمه‌یه، له‌كاتێكدا ده‌سه‌ڵات به‌رپرسیاری سه‌ره‌كی و خولقێنه‌ری هه‌مو كاره‌سات و نهبونییهكانه، به‌ڵام له‌بری ئه‌وه‌ی لێپچینه‌وه‌ی یاسایی له‌هه‌مو ئه‌و به‌رپرسانه بكات كه شكستی كه‌رته خزمه‌تگوزراییه‌كان و بهههده ردانی سامانی گشتیان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ به پیچه وانه وه بۆته پارێزه‌ریان، كاتێكیش خه‌ڵك بۆ مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی ده‌رژێته سه‌رشه‌قام به‌گوله وه‌ڵامی ده‌داته‌وه‌و خوێنی ده‌رێژێت..
لێره‌وه داوا له‌هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌كه‌م به‌ڕۆڵی مێژویی و نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی خۆیان هه‌ستن و چیتر ڕێگه‌نه‌ده‌ن هیچ چه‌كدارێك به‌پاساوی پاراستنی باره‌گا حزبیه‌كان خوێنی هاوڵاتیان و گه نجان بڕێژێ و هێنده‌ی تر ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تیمان تێكبدات، به‌گرنگیشی ده‌زانم ئه‌وه به‌بیری ده‌سه‌ڵات بخه‌مه‌وه كه ئه‌و مامه‌ڵه نائینسانیه‌ی له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی سڤیل ده‌یكات جگه له‌وه‌ی ناو و ناوبانگانی هه‌رێمی كوردستانی هینده ی تر ناشرینكردوه، به‌هه‌مو پێوه‌رێك كارێكی دوژمنكارانه یه و دره‌نگ یا زو ، به‌رپرسان ڕوبه‌ڕوی لێپێچینه‌وه ده‌بنه‌وه‌و سزای خۆیان ده‌بی وه ربگرن.