جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌یاننامه‌یه‌ك له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی‌ شاسوار عه‌بدولواحید و داخستنی كه‌ناڵی‌ ئاسمانی‌ NRT ده‌رده‌كات

جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز ئارام شێخ محمد به‌یاننامه‌یه‌كی‌ له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی‌ شاسوار عه‌بدولواحید و داخستنی ده‌زگای میدیایی نالیا ده‌ركرد تێیدا ئاماژه‌یكرد كه‌ له‌شه‌وی‌ ڕابردوه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه مو لایەنەكان له‌ناوه‌ و ده‌ره‌وه‌ی‌ عیراق له‌ په‌یوه‌ندیدایه‌ و له‌ ته‌واوی‌ پێشێلكارییه‌كانی‌ دژ به‌خه‌ڵكی‌ كوردستان ئاگاداری‌ كردونه‌ته‌وه.‌
هه‌روه‌ها جێگری‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان گووتی” ده‌مكوتكردنی‌ دامه‌زراوه‌ی‌ میدیایی‌ نالیا و ده‌ستگیركردنی‌ شاسوار عبدولواحید و ده‌یان چالاكی‌ مه‌ده‌نی‌ و خه‌ڵكانی‌ ناڕازی‌، ئه‌ڵقه‌یه‌كی‌ تره‌ له‌و زنجیره‌ تاوان و ده‌ستدرێژیانه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ ده‌یكاته‌ سه‌رئازادی‌ ڕاده‌ربڕین و هه‌مو ئه‌و ده‌نگه‌ جیاوازانه‌ی‌ وه‌ك ئه‌و بیرناكه‌نه‌وه‌و ڕه‌خنه‌ی‌ جدیان هه‌یه‌ له‌و ناو عه‌داله‌تی‌ و وێرانكارییه‌ی‌ به‌ناو حوكمڕانیی‌ و ئیداره‌دانه‌وه‌ بۆ ئه‌م گه‌له‌ به‌دبه‌خته‌یان خولقاندوه”.‌.
‌شێخ محمد ئاشكرایكرد كه‌ له‌شه‌وی‌ ڕابردوه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه مو لایەنه كان له‌ناوه‌ و ده‌ره‌وه‌ی‌ عیراق له‌ په‌یوه‌ندیدایه‌ و له‌ ته‌واوی‌ پێشێلكارییه‌كانی‌ دژ به‌خه‌ڵكی‌ كوردستان ئاگاداریان كردونه‌ته‌وه‌و به‌ڵێنیان پێداوین هه‌وڵی‌ جدی‌ بده‌ن بۆ كۆتایهێنان به‌و دۆخه.
‌له‌كۆتاییدا جێگری‌ سه‌رۆك به‌رپرسیارێتی‌ ته‌واوی‌ ئه‌و دۆخه‌ هه‌ر له‌هۆكاری‌ دروستبونی‌ ناڕه‌زاییه‌تیه‌كانی‌ خه‌ڵكه‌وه‌ تاده‌گاته‌ ده‌سترێژیكردنه‌ سه‌رژیان و ئازادی‌ هاوڵاتیانی‌ كوردستان له‌ ئه‌ستۆی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان وداوای له‌خۆپیشانده‌ران كرد كه‌ ڕێگه‌ نه‌ده‌ن خه‌ڵكانێك داوا ڕه‌واكانیان به‌لاڕێدا ببات.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com