سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له ژماره‌یه‌ك سه‌رۆك هۆزو پیاوماقول و ناودارانی ناوچه‌ی زوییه ده‌كات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 19/12/2017 پێشوازی له ژماره‌یه‌ك سه‌رۆك هۆزو پیاوماقول و ناودارانی ناوچه‌ی زوییه كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا بارودۆخی عیراق عیراق به‌گشتی و رۆڵی هۆزه‌كان له چه‌سپاندنی سه‌قامگیری هه‌میشه‌یی له قۆناغی داهاتوو له‌رێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی گیانی لێبورده‌یی و برایه‌تی وخولقاندنی ژینگه‌یه‌كی گونجاو بۆ ئاشتبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌مه‌لایه‌ن تاوتوێكرا.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دووپاتیكرده‌وه كه عیراق به روبه‌ڕوبوونه‌وه‌و له‌ناوبردنی تیرۆریستانی داعش، قۆناغێكی گرنگ و مه‌ترسیداری تێپه‌ڕاند و یه‌كگرتوویی وهاریكاری هاوبه‌ش رۆڵێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی هه‌بوو له به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتندا.
هه‌روه‌ها جبوری گووتی:” ئه‌مڕۆ ئێمه له‌به‌رده‌م ئالنگاری ترداین كه بریتین له قه‌لاچۆكردنی گه‌نده‌ڵی و په‌ره‌پێدانی كه‌رتی خزمه‌تگوزاری وباشتركردنی بارودۆخی بژێوی هاوڵاتیان و به‌هێزكردنی ئابوری و گه‌شه‌پێدان كه ئه‌مه‌ش پێویستی به رۆڵی هاوبه‌شی نێوان هاوڵاتی و ده‌وڵه‌تدا هه‌یه”.
هه‌روه‌ها تاوتوێی كێشه‌و گرفته‌كانی ناوچه‌ی زوییه وچۆنیه‌تی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ دانیشتووانی كرا
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
19/12/2017