سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران له‌میانه‌ی‌ پێشوازیكردنیدا بۆ سه‌رۆك هۆزه‌كانی‌ بۆعه‌لوان: رۆڵێكی‌ گرنگ و مێژووییان هه‌یه‌ وئێمه‌ هیوای‌ زۆرمان پێیان هه‌یه‌ بۆ پاڵپشتیكردنی‌ ده‌وڵه‌ت وجێبه‌جێكردنی‌ سه‌قامگیری‌ هه‌میشه‌یی

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌، پێشوازی‌ له‌ شاندێكی‌ سه‌رۆك هۆزی‌ بۆعه‌لوان كرد.

له‌دیداره‌كه‌دا پێشهاته‌كانی‌ بارودۆخی‌ عیراق و رۆڵی‌ هۆزه‌كان له‌ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی‌ تیرۆر وتائیفه‌گه‌ری‌ ودروستكردنی‌ پردی‌ برایه‌تی‌ وخۆشه‌ویستی‌ له‌نێوان رۆڵه‌كانی‌ گه‌لی‌ عیراقدا تاوتوێكران.

سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ هۆزه‌كان ئه‌مڕۆ هه‌روه‌ك هه‌موو قۆناغه‌كانی‌ تری‌ مێژووی عیراق، رۆڵێكی‌ گرنگ و مێژووییان هه‌یه‌ وئێمه‌ هیوای‌ زۆرمان پێیان هه‌یه‌ بۆ پاڵپشتیكردنی‌ ده‌وڵه‌ت وجێبه‌جێكردنی‌ سه‌قامگیری‌ هه‌میشه‌یی وبه‌هێزكردنی‌ په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی‌ وبڵاوكردنه‌وه‌ی‌ گیانی‌ لێبورده‌یی له‌نێوان رۆڵه‌كانی‌ گه‌لدا.

له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ سه‌رۆك هۆزه‌كانی‌ بۆعه‌لوان پێزانین وستایشی‌ رۆڵی‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان وگرنگیدانی‌ به‌ هۆزه‌كانی‌ عیراق كرد و دووپاتیانكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وان پارێزگاری‌ له‌ یه‌كگرتوویی وئارامی وسه‌قامگیری‌ وڵات ده‌كه‌ن.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com