سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌شداری‌ له‌ ئاهه‌نگی شاری‌ سه‌قلاویه‌ به‌بۆنه‌ی‌ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆریستانی‌ داعشدا ده‌كات

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌، له‌میانه‌ی‌ چاودێریكردن و به‌شداریكردنیدا له‌ ئاهه‌نگێكی‌ گه‌وره‌ له‌ شاری‌ سه‌قلاویه‌ به‌بۆنه‌ی‌ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆریستانی‌ داعش، دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ خه‌ڵكی‌ ئه‌نبار له‌رێگه‌ی‌ به‌شداریكردنی‌ هۆزه‌كانی‌ له‌ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی‌ تیرۆریستاندا، سه‌لماندیان كه‌ ئه‌وان پارێزه‌ری‌ ده‌وڵه‌ت و خاك و ناوچه‌كانی‌ خۆیانن.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران رونیكرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ ده‌ستكه‌وتی‌ سه‌ركه‌وتن به‌یه‌كسانی‌ به‌سه‌ر هه‌موولایه‌كدا دابه‌ش بكرێت ونابێت لایه‌نێك له‌سه‌ر حیسابی لایه‌نه‌كانی‌ تر ئه‌و ده‌ستكه‌وته‌ قۆرغ بكات وجه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ به‌رپسیارێتی‌ داهاتووی‌ عیراقیه‌كان بریتیه‌ له‌ پاڵپشتیكردن و به‌هێزكردنی‌ سه‌قامگیری وپه‌ره‌پێدانی‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان ودابینكردنی‌ هۆكاره‌كانی‌ ژیانێكی‌ سه‌رفراز بۆ هه‌موو هاوڵاتیان.
هه‌ر له‌ئاهه‌نگه‌كه‌دا سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌رو سه‌ركرده‌كانی‌ ئاسایش و حه‌شدی‌ میللی و هۆزه‌كانی‌ خه‌ڵاتكرد، هه‌روه‌ها چاوی‌ به‌ كه‌سوكاری‌ رفێندراو بێ سه‌روشوێنه‌كان كه‌وت و دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ ده‌وڵه‌ت به‌رده‌وامه‌ له‌ رێوشوێنی‌ سنورداركردنی‌ چه‌ك به‌ده‌ستی‌ خۆیدا و كۆتایهێنان به‌ مه‌ینه‌تی‌ عیراقیه‌كان له‌ده‌ست رفاندن و تیرۆركردندا، داواشی‌ له‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد به‌دواداچوون بۆ دۆسیه‌ی‌ رفێندراوه‌كان بكات و لێپێچینه‌وه‌ له‌گه‌ل تاوانباره‌كاندا بكات.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com