سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران پێشوازی‌ له‌ چالاكوان و نوێنه‌ری‌ رێكخراوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نی‌ ده‌كات و پاڵپشتی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران بۆیان دووپاتده‌كاته‌وه

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌، پێشوازی‌ له‌ ژماره‌یه‌ك چالاكوان و نوێنه‌ری‌ رێكخراوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نی‌ له‌عیراق كرد.

له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ پێشهاته‌كانی‌ بارودۆخی‌ عیراق و دۆسیه‌ی‌ مافی‌ مرۆڤ له‌عیراق و روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی‌ هه‌موو جۆره‌ توندوتیژی‌ و ده‌ستدرێژیكردنی‌ سه‌ر مافی‌ هاوڵاتیان كرا.

سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ هاوڵاتی عیراقی له‌ ماوه‌ی‌ رابردوودا دووچاری‌ ئالنگاری‌ گه‌وره‌بوو، هه‌روه‌ها چه‌ندین دیارده‌ی‌ خراپ له‌عیراقدا سه‌ریهه‌ڵدا به‌جۆرێك كه‌ كاریگه‌ری‌ خراپی‌ كرده‌ سه‌ر ژیانی هاوڵاتیان له‌وانه‌ دیارده‌ی‌ تیرۆرو گروپه‌ چه‌كداره‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ چوارچێوه‌ی‌ یاسا وئه‌مه‌ش پێویستی‌ به‌ كاركردن و هاوكاری‌ هه‌موولایه‌ك هه‌یه‌ بۆ كۆتایهێنان به‌م دیاردانه‌و جێبه‌جێكردنی‌ دادوه‌ری‌ و یه‌كسانی‌ وگێڕانه‌وه‌ی‌ مافه‌ مه‌ده‌نی و ده‌ستوری‌ و یاساییه‌كانی‌ هاوڵاتی.

هه‌روه‌ها جبوری‌ رونیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران پاڵپشتی‌ رێكخراوه‌كانی‌ مه‌ده‌نی ده‌كات و رایگه‌یاند كه‌ رێكخراوه‌كان به‌رپسیارێتیه‌كی‌ گه‌وره‌یان ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆ بۆ به‌دواداچوونی‌ بارودۆخی‌ عیراق وده‌ستنیشانكردنی‌ خاڵه‌ خراپه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ سنورداركردنی‌ ماف وئازادییه‌كان.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com