سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له سه‌رۆك و ئه‌ندامانی رابیته‌ی مامۆستایانی زانكۆ ده‌كات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، پێشوازی له سه‌رۆك و ئه‌ندامانی رابیته‌ی مامۆستایانی زانكۆ كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا بارودۆخی خوێندن له عیراق وكێشه‌كانی مامۆستایان وره‌خساندنی بوار بۆ مامۆستایان تا رۆڵی خۆیان ببینن وبه‌شداری كارا له په‌ره‌پێدانی كۆمه‌ڵگاو ئاماده‌كردنی نه‌وه‌یه‌كی خوێنده‌وار خرایه به‌رباس وگفتوگۆ.
هه‌روه‌ها تاوتوێی بابه‌تی پاڵپشتیكردنی خوێندن به‌گشتی و خوێندنی زانكۆیی به‌تایبه‌تی وكاركردن بۆ دانانی بناغه‌ی پته‌و بۆ خوێندن وباشتركردنی ئاستی خوێندنی قوتابیان كرا.
هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی رۆڵی خوێندنی باڵا له عیراق بۆ چه‌سپاندنی بنه‌مای راست بۆ چه‌مكه‌كانی كۆمه‌ڵگای نوێ وپێشكه‌وتنی خوێندن له‌قۆناغی داهاتوو وگرنگی په‌ره‌پێدانی شێواز‌و په‌یڕه‌وه‌كانی خوێندنی
زانكۆ ودابینكردنی هه‌موو پێداویستیه‌كانی خوێندنی پێشكه‌وتوو كرایه‌وه.