سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران پێشوازی‌ له‌ سه‌رۆك هۆزو پیاوه‌ دیاره‌كانی‌ هۆزی‌ جبوری‌ دانیشتووی‌ ناوچه‌كانی‌ پشتێنه‌ی‌ به‌غدا ده‌كات و جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی‌ كاركردن بۆ چه‌سپاندنی سه‌قامگیری ده‌كاته‌وه‌

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، پێشوازی‌ له‌ شاندێكی‌ سه‌رۆك هۆزو پیاوه‌ دیاره‌كانی‌ هۆزی‌ جبوری‌ دانیشتووی‌ ناوچه‌كانی‌ پشتێنه‌ی‌ به‌غدا كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ بارودۆخی‌ وڵات وچۆنیه‌تی‌ به‌هێزكردنی‌ هاوكاریكردن له‌نێوان هۆزه‌كان و ده‌وڵه‌ت به‌مه‌به‌ستی‌ ره‌خساندنی‌ فاكته‌ره‌كانی‌ ئاشتبوونه‌وه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ وچه‌سپاندنی ئاسایش و سه‌قامگیری له‌هه‌موو ناوچه‌كانی‌ به‌غداو وپارێزگاكان وریشه‌كێشكردنی‌ هه‌موو دیارده‌كانی‌ تیرۆر و گروپه‌ چه‌كداره‌كانی‌ له‌یاسا ده‌رچوو كرا.
هه‌روه‌ها تاوتوێی‌ بارودۆخی‌ خزمه‌تگوزاری‌ و ئاسایش و چۆنیه‌تی‌ به‌هێزكردنی‌ متمانه‌ له‌نێوان هاوڵاتیان و ده‌وڵه‌تدا به‌مه‌به‌ستی‌ په‌ره‌پێدانی‌ هه‌موو كه‌رته‌كان كرا.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com