سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران پێشوازی‌ له‌ شاندێكی‌ هۆزی‌ بۆفراج ده‌كات و دوپاتیده‌كاته‌وه‌ كه‌ پاڵپشتیكردنی‌ ده‌وڵه‌ت ده‌بێته‌ مایه‌ی‌ به‌هێزكردنی‌ سه‌قامگیری و وڵات له‌ دابه‌شبوون و ناكۆكیه‌كان ده‌پارێزێت

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، پێشوازی‌ له‌ شاندێكی‌ سه‌رۆك هۆزو پیاوه‌ دیاره‌كانی‌ هۆزی‌ بۆفراج له‌ناوچه‌ی‌ عه‌بایه‌چی‌ كرد.

له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ بارودۆخی‌ وڵات و رۆڵی‌ چین و توێژه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگاو هۆزه‌كان له‌ چه‌سپاندنی سه‌قامگیری‌ له‌ڕێگه‌ی‌ هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تدا كرا.

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌ن دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ هۆزی‌ بۆفراج وهۆزه‌كانی‌ تری‌ ره‌سه‌نی‌ عه‌ره‌بی رۆڵێكی‌ گه‌وره‌یان هه‌بوو له‌ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی‌ تیرۆریستانی‌ داعش وقوربانی گه‌وره‌یان له‌م پێناوه‌دا داوه‌ و رونیكرده‌وه‌ كه‌ پاڵپشتیكردنی‌ ده‌وڵه‌ت ده‌بێته‌ مایه‌ی‌ به‌هێزكردنی‌ سه‌قامگیری و وڵات له‌ دابه‌شبوون و ناكۆكیه‌كان ده‌پارێزێت


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com