سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران پێشوازی‌ له‌ سه‌رۆكی‌ به‌ره‌ی‌ چاكسازی‌ و دادوه‌ری‌ ده‌كات

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، پێشوازی‌ له‌ سه‌رۆكی‌ به‌ره‌ی‌ چاكسازی‌ و دادوه‌ری‌ عه‌بدوڵلا یاوه‌ر كرد.

له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ پێشهاته‌كانی‌ بارودۆخی‌ ئاسایش و سیاسی وهاوكاری نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی‌ سه‌قامگیری و په‌ره‌پێدانی‌ باری‌ خزمه‌تگوزاری‌ به‌تایبه‌تی‌ له‌ناوچه‌ رزگاركراوه‌كاندا كرا.

هه‌روه‌ها تاوتوێی‌ دیارترین بۆنه‌كانی‌ قۆناغی داهاتوو وگرنگی رێكه‌وتن له‌سه‌ر گه‌یشتن به‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ قه‌یرانه‌ كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان كرا و سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌ن دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ په‌له‌ بكرێت له‌ ئه‌نجامدانی‌ گفتوگۆیه‌كی‌ راسته‌قینه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی‌ چاره‌سه‌ر وچالاككردنی‌ هه‌ولًه‌كان بۆ كۆتایهێنان به‌ قه‌یرانه‌كان.

هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ چه‌ند دۆسیه‌كی‌ تر كرا له‌وانه‌ چۆنیه‌تی‌ جێبه‌جێكردنی‌ ئاشتبوونه‌وه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌دوای‌ قۆناغی داعش و دۆسیه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوو


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com