سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران پێشوازی‌ له‌ نوێنه‌ری‌ لیژنه‌ی‌ ئۆڵۆمپی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ و سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ ئۆڵۆمپی‌ عیراقی كرد وپاڵپشتی‌ په‌رله‌مانی‌ بۆ بزوتنه‌وه‌ی‌ وه‌رزشی‌ دووپاتكرده‌وه‌

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، پێشوازی‌ له‌ شاندێكی‌ لیژنه‌ی‌ ئۆڵۆمپی‌ عیراقی به‌ئاماده‌بوونی‌ نوێنه‌ری‌ لیژنه‌ی‌ ئۆڵۆمپی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ حه‌یده‌ر فه‌رمان و بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ وه‌رزش و لاوان عیسام سامر كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ بارودۆخی‌ وه‌رزشی‌ عیراق و چۆنیه‌تی‌ به‌هێزكردنی‌ له‌ڕێگه‌ی‌ پاڵپشتیكردنی‌ وه‌رزش و وه‌رزشوانان ودابینكردنی‌ ژینگه‌یه‌كی‌ گونجاو وپه‌ره‌پێدانی‌ ژێرخانی‌ ئابوری‌ و دابینكردنی‌ هه‌موو پێداویستیه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ وه‌رزشی‌ كرا.
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ په‌رله‌مان له‌ڕێگه‌ی‌ ده‌ركردنی‌ یاسای تایبه‌ت و پێویستدا، پاڵپشتی هه‌ر هه‌نگاوێك ده‌كات كه‌ ببێته‌ مایه‌ی‌ په‌ره‌پێدانی‌ كه‌رتی‌ وه‌رزشی‌ و دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ هه‌موو جۆره‌ پاڵپشتیه‌ك پێشكه‌ش ده‌كات بۆ به‌رز ڕاگرتنی‌ ناوی‌ عیراق له‌ پاڵه‌وانێتی‌ و پێشبڕككێ نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com