سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌میانه‌ی پێشوازیكردنیدا بۆ باڵیۆزی كوه‌یت: پاڵپشتی عه‌ره‌بی ونێوده‌وڵه‌تی بۆ عیراق بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه رزگاركراوه‌كان كارێكی زه‌رورو پێویسته
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، پێشوازی له باڵیوزی وڵاتی كوه‌یت له عیراق به‌ڕێز سالم غه‌ساب ئه‌لزه‌مانان كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان هه‌ردوو وڵات وچۆنیه‌تی به‌هێزكردنی بۆ خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا و دوایین پێشهاته‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی ناوخۆیی وهه‌رێمی كرا، هه‌روه‌ها تاوتوێی دۆسیه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه رزگاركراوه‌كان وئاماده‌كارییه‌كان بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی وڵاتانی به‌خشێنه‌ر له ساڵی داهاتوو له كوه‌یت كرا.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان دووپاتیكرده‌وه كه پاڵپشتی عه‌ره‌بی ونێوده‌وڵه‌تی بۆ عیراق بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه رزگاركراوه‌كان كارێكی زه‌رورو پێویسته، بۆ ئه‌وه‌ی ژیان له‌م ناوچانه ئاسایی بكرێته‌وه وئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌رو ماڵ و حاڵی خۆیان.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی گووتی :” هیوای زۆرمان هه‌یه به كۆنگره‌ی وڵاتانی به‌خشێنه‌ر كه له وڵاتی كوه‌یت ده‌به‌ستێت و رۆڵی كوه‌یت له پاڵپشتیكردنی عیراق بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ئاواره‌كان به‌رز ده‌نرخێنین”.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز ئه‌لزه‌مانان پاڵپشتی وڵاته‌كه‌ی بۆ حكومه‌ت و گه‌لی عیراق دووپاتكرده‌وه و پاڵپشتی وڵاته‌كه‌ی به‌هه‌موو جۆرێك له دۆسیه‌ی هاوكاریكردنی ئاواره‌كان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه رزگاركراوه‌كان پێشاندا