سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران له‌میانه‌ی‌ پێشوازیكردنیدا بۆ سه‌رۆك وپیاوه‌ دیاره‌كانی‌ هۆزی‌ غرێر: پێویسته‌ هه‌موو به‌ربه‌سته‌كان له‌به‌رده‌م به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ بژێوی‌ ژیانی‌ دانیشتووانی‌ پشتێنه‌ی‌ به‌غدا لاببرێن

له‌میانه‌ی‌ پێشوازیكردنیدا بۆ سه‌رۆك وپیاوه‌ دیاره‌كانی‌ هۆزی‌ غرێر…

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌ له‌میانه‌ی‌ پێشوازیكردنیدا بۆ سه‌رۆك وپیاوه‌ دیاره‌كانی‌ هۆزی‌ غرێر: پێویسته‌ هه‌موو به‌ربه‌سته‌كان له‌به‌رده‌م به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ بژێوی‌ ژیانی‌ دانیشتووانی‌ پشتێنه‌ی‌ به‌غدا لاببرێن.

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، پێشوازی له‌ شاندێكی‌ سه‌رۆك وپیاوه‌ دیاره‌كانی‌ هۆزی‌ غرێر به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ شێخ راشد غرێری كرد.

له‌دیداره‌كه‌دا به‌ڕێزی‌ گوێبیستی‌ شیكردنه‌وه‌یه‌كی‌ فراوان سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی‌ خزمه‌تگوزاری‌ و ئاسایشی ناوچه‌كانی‌ پشتێنه‌ی‌ به‌غدا بوو، هه‌روه‌ها تاوتوێی‌ هه‌ردوو دۆسیه‌ی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی‌ خۆیان كرد وبه‌ڕێزی‌ دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ هه‌موو به‌ربه‌سته‌كان له‌به‌رده‌م به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ بژێوی‌ ژیانی‌ دانیشتووانی‌ پشتێنه‌ی‌ به‌غدا لاببرێن.

هه‌روه‌ها سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌ن گووتی‌:” پێویسته‌ له‌ قۆناغی داهاتوودا هه‌ماهه‌نگی وهاوكاری‌ زیاتر هه‌بێت له‌نێوان هۆزه‌كان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كاندا بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ خزمه‌تگوزاری‌ و باشتركردنی‌ باری‌ ئاسایشی به‌غدای پایته‌خت”.

جبوری‌ جه‌ختی‌ له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ دانیشتووانی‌ ئه‌و ناوچانه‌ رۆڵی‌ راسته‌قینه‌ی‌ خۆیان ببینن له‌ كۆنتڕۆڵكردنی‌ بارودۆخه‌كه‌ و چه‌سپاندنی سه‌قامگیری له‌ڕێگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ توندوتیژی‌ وكاركردن بۆ زاڵكردنی‌ زمانی‌ گفتوگۆ و كردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی‌ نوێ‌ وجه‌ختی‌ له‌سه‌ر په‌له‌كردن له‌ گێڕانه‌وه‌ی‌ ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی‌ خۆیان كرده‌وه‌ له‌گه‌ڵ دابینكردنی‌ خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌كیه‌كان بۆ هاوڵاتیان به‌بێ‌ جیاوازی‌.

 

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ شاندی میوان ستایشی‌ رۆڵی‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ له‌ پاڵپشتیكردنی‌ هۆزه‌كان و هه‌وڵه‌كانی‌ بۆ جێبه‌جێكردنی‌ سه‌قامگیری وئارامی‌ له‌هه‌موو ناوچه‌كانی‌ وڵاتدا كرد


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com