حه‌مودی و خه‌زعه‌لی: سه‌ركه‌وتنمان ته‌نها له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه نیه و پێویسته هاوپه‌یمانێتیه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌مه‌به‌ستی راستكردنه‌وه‌بێت
له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی له‌گه‌ڵ عه‌سائیبدا
حه‌مودی و خه‌زعه‌لی: سه‌ركه‌وتنمان ته‌نها له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه نیه و پێویسته هاوپه‌یمانێتیه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌مه‌به‌ستی راستكردنه‌وه‌بێت
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2/1/2018 به‌سه‌رۆكایه‌تیكردنی شاندێكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی سه‌ردانی ئه‌مینداری گشتی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق له‌به‌غدا كرد.
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران شێخ هومام حه‌مودی وشێخ قه‌یس خه‌زعه‌لی ئه‌مینداری گشتی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق له‌دیداره‌كه‌دا دووپاتیانكرده‌وه كه سه‌ركه‌وتنمان ته‌نها له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه نیه به‌ڵكو یه‌كگرتووییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و لێكتێگه‌یشتنێكی سیاسی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناو زۆر رێڕه‌وی نشتیمانی راستكرده‌وه.
شێخ حه‌مودی جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه پێویسته به‌رده‌وام بین له‌سوودوه‌رگرتن له‌م سه‌ركه‌وتنه و پارێزگاری لێبكه‌ین وستایشی رۆڵی عه‌سائیبی كرد له‌روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆر وقوربانیدانی گه‌وره‌ی له‌م پێناوه‌دا.
هه‌روه‌ها حه‌مودی و خه‌زعه‌لی دووپاتیانكرده‌وه كه هاوپه‌یمانێتیه‌كانی داهاتوو پێویسته له‌خزمه‌تی گه‌لدا بێت و هه‌ڵه‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی راستبكاته‌وه، هه‌روه‌ها داوایانكرد رێز له‌واده‌ی ده‌ستوری بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان بگیرێت و پرۆسه‌ی دیموكراتی به‌هێز بكرێت.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی بارودۆخی هاوپه‌یمانی نشتیمانی كرا و جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كگرتنی كرا بۆ خزمه‌تكردنی پرۆسه‌ی سیاسی وپاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی عیراق، هه‌روه‌ها تاوتوێی دۆسیه‌ی گێڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان وپاڵپشتیكردنی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت بۆ چه‌سپاندنی سه‌قامگیری له‌ناوچه رزگاركراوه‌كاندا كرا.