سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران پێشوازی‌ له‌ سه‌رۆكی‌ ره‌وتی‌ حیكمه‌ ده‌كات و تاوتوێی‌ پێداویستیه‌كانی‌ قۆناغی داهاتوو و پاڵپشتیكردنی‌ سه‌قامگیری له‌گه‌ڵیدا تاوتوێده‌كات

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، پێشوازی‌ له‌ سه‌رۆكی‌ ره‌وتی حیكمه‌ به‌ڕێز سه‌ید عه‌ممار حه‌كیم كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ بارودۆخی‌ ئاسایش وسیاسی له‌ عیراق وپێداویستیه‌كانی‌ قۆناغی داهاتوو كرا، به‌تایبه‌تی‌ بابه‌تی‌ رێكه‌وتن له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی‌ بۆچوونی‌ هاوبه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان ورێكخستنی‌ بارودۆخه‌كه‌ به‌جۆرێك كه‌ خزمه‌ت به‌ سه‌قامگیری سیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تی‌ هه‌میشه‌یی بكات.
هه‌روه‌ها تاوتوێی‌ چۆنیه‌تی‌ باشتركردنی‌ بارودۆخی‌ خزمه‌تگوزاری‌ وباشتركردنی‌ بژێوی‌ ژیانی‌ هاوڵاتیان وچاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كان كرا.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ چه‌ند دۆسیه‌كی‌ تر كرا له‌وانه‌ بودجه‌ی‌ گشتی‌ وهه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوو و گه‌ڕانه‌وی‌ ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی‌ خۆیان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌ زیانپێگه‌یشتووه‌كان و ئاشتبوونه‌وه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com