سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌میانه‌ی پێشوازیكردنیدا بۆ باڵیۆزی ئه‌مریكا له عیراق دووپاتیده‌كاته‌وه كه پێویسته هه‌وڵه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان یه‌كبخرێن بۆ قه‌لاچۆكردنی رێكخراوه تیرۆریستیه‌كان و پاراستنی ئاسایش و ئارامی عیراق وناوچه‌كه
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3/1/2018 پێشوازی له باڵیۆزی ئه‌مریكا له عیراق به‌ڕێز دۆگلاس سیلێمان كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان هه‌ردوولا و چۆنیه‌تی به‌هێزكردنی بۆ خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو وڵات كرا، هه‌روه‌ها تاوتوێی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش له‌دۆسیه‌ی قه‌لاچۆكردنی تیرۆر و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه رزگاركراوه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان كرا.
جبوری دووپاتیكرده‌وه كه عیراق هه‌نگاو ده‌نێته قۆناغی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه وێرانبووه‌كانی ژێرده‌ستی تیرۆریستانی داعش، هه‌روه‌ها گووتی:” ئه‌و دۆسیه‌یه پێویستی به‌هاوكارییه‌كی گه‌وره‌ی نێوده‌وڵه‌تی و وڵاتانی دۆست هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌زوترین كات ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شاره‌كانی خۆیان”، له‌هه‌مان كاتیش‌دا به‌ڕێزی رۆڵی ئه‌مریكای له پاڵپشتیكردنی عیراق به‌رزنرخاند.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داوایكرد هه‌وڵه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان یه‌كبخرێن بۆ قه‌لاچۆكردنی رێكخراوه تیرۆریستیه‌كان كه ده‌بنه هۆكارێك بۆ تێكدانی ئاسایش و ئارامی عیراق وناوچه‌كه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه باڵیۆزی ئه‌مریكا پاڵپشتی وڵاته‌كه‌ی بۆ عیراق له جه‌نگی دژی تیرۆر و چه‌سپاندنی سه‌قامگیری له شاره رزگاركراوه‌كاندا له‌ڕێگه‌ی وه‌به‌رهێنان وئاوه‌دانكردنه‌وه دووپاتكرده‌وه.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
3/1/2018